كاردینای سپی، خانمه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ندان وێنه‌ی نوێی تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ئه‌م جاره هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، له جاران جوانتر و گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووی، شێوازی مكیاژه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێشه و به جلی كوردی تایبه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتوویت.
پێشتریش كاردینای سپی مه‌رجی هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كردبوو گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێت و پاڵپشتم بێت بۆ هونه‌ره‌كه‌م و له‌گه‌ڵم بگونجێت، ئاگای لێم بێت و خۆشی بوێم ئه‌و كاته پێم خۆشه هاوسه‌رگیری بكه‌م و ژیانێكی تایبه‌ت به خۆم هه‌بێت، هه‌ركات كه‌سێكی وام هه‌ڵبژارد ئه‌و كات ئاماده‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره، یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی خۆی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندنه‌وه و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
ماوه‌یه‌كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده وازى له كارى هونه‌رى هێناوه ڕێكلام بۆ كۆمپانیاى دوورینى جلى كوردیی ژنانه ده‌كات ئه‌مه‌یش بۆته مایه‌ى سه‌رسوڕمانى ههوادارانییهتى.
به گوته‌ی خۆی كاردینای له یه‌كێك له دیمانهكانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه، له كوردستان ماچ كرا بێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن ده‌ڵێت، كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه به بوێری كارێكی وای هه‌بێت.