سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایان گه‌یاند، بڕیاره محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی سعوودیه به‌سه‌ردانێك بگاته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوه كردووه‌ته‌وه، دیمتری پێسكۆڤ گوته‌بێژه‌ی كۆشكی كریملین ڕای گه‌یاند، بڕیاره پوتین له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆ ببێته‌وه كاتێك سه‌ردانی وڵاته‌كه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی سه‌یركردنی جامی جیهانی كه ئه‌مساڵ له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
پێسكۆڤ ئاشكرای كرد، بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی ڕێككه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانییه كه له‌لایه‌ن ڕووسیا و سعوودیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌روه‌ها بڕیار نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره قسه له‌سه‌ر شتی تر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان یه‌كێكه له‌م سه‌ركردانه‌ی كه بۆ سه‌یركردنی جامی جیهانی سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش له‌دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئه‌لنه‌هیان شازاده‌ی ئه‌بوزه‌بی سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ پوتینی سه‌رۆكی وڵاته‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی ئابووری گفتوگۆیان كرد و دووپاتیان له هاوئاهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه.