له‌كاتى بۆنه‌كان هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پۆشینى جلێكى نوێ ڕوو ده‌كه‌نه بازاڕه‌كان و جلوبه‌رگ، به‌ڵام گرانى نرخ دڵته‌نگیان ده‌كات به‌هۆی خاڵیبوونى گیرفانیان، به‌جۆرێك جلوبه‌رگى منداڵان دوو هێنهى جلى كه‌سێكى ئاسایى گرانه.
ئه‌میر نامیق خاوه‌نى پێشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به فرۆشتنى جلوبه‌رگى منداڵ له ناوشارى هه‌ولێر ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌ر كاتێك بۆنه‌یه‌ك دهێته پێشه‌وه، ئیتر بۆینه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشی بێت یان ناخۆشی و شین، بازاڕیان جووڵه‌ی تێده‌كه‌وێت. به‌گوته‌ی خۆی "له‌و كاتانه‌دا خه‌ڵكى دێن بۆ كڕینى جلوبه‌رگ و له پاڵ جلوبه‌رگ بۆ خۆیان بۆ منداڵه‌كانیشیان ده‌كڕن".
خاوه‌نى ئه‌و پێشانگه‌یه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵى 2015 بۆ 2017 له كاتى شه‌ڕى سه‌ختى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش، بازاڕى فرۆشتنى جلوبه‌رگى سه‌ربازى منداڵ هێنده گه‌رم بوو چه‌ندمان ده‌هێنا له وڵاتان به هه‌فته‌یه‌ك ده‌فرۆشرا و نه‌ده‌ما. دووپاتی كرده‌وه "كڕیار هه‌بوو دوو ده‌ست جلى له یه‌ك شێوه ده‌كڕى".
سرووشتی ئیشه‌كه‌ی ئه‌میر وایه كه به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دایه و مۆدیڵ و خواستی تازه‌ی تێدا دروست ده‌بێ. خۆی گوتى، "به‌رده‌وام و به‌پێی وه‌رز جل ده‌هێنین و له پاڵیشیدا، ره‌چاوی بۆنه و جه‌ژن یاده‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ر جلێك به قه‌باره‌ى خۆى فرۆشى هه‌یه و هێنانیشى هیچ كێشه‌یه‌كى نییه به تایبه‌ت له سنووره‌كان، ته‌نیا ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كاران و باجدان پێویسته ئه‌وه‌ش رێوشوێنی ئاسایی هه‌ر كارێكه".
له به‌رانبه‌ردا سیروان حوسێن گوته‌بێژى ده‌روازى حاجى ئۆمه‌ران، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، هێنانى جلوبه‌رگ بۆ هه‌رێمى كوردستان له ده‌روازه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا بوونى وهكیلێكى كۆمپانیاى بازرگانیه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاشى نه‌بێت بازرگانه‌كه ده‌كرێت له ڕێى كۆمپانیایه‌كى تره‌وه جلوبه‌رگ بهێنێته كوردستان.
گوته‌بێژه‌كه ئاشكراى كرد كه هاتنى جلوبه‌رگ بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌كى نییه، بازرگانان ده‌توانن كارى خۆیان بكه‌ن.
كوردستان ماوه‌ی چوار ساڵه به ته‌نگژه‌ی داراییدا ده‌یگوزه‌رێنێ، دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2014 حكوومه‌تی عێراق بودجه‌كه‌ی بڕی، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه دۆخه‌كه كه‌مێك باشتره.
ڕامیار تۆفیق كه بازرگانێكى شارى هه‌ولێره، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، جلى ئێرانى و توركى و چینى و ئیتاڵى و هیندى زۆرترین ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ن كه بازرگانییان پێوه ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان و هاورده ده‌كرێن. به‌گوته‌ی ئه‌و "ساڵانه ملیۆنان تۆن پارچه جلوبه‌رگ دهێنه ناوه‌وه".
ئه‌و بازرگانه ده‌ڵێ، شێوازى هه‌ژماركردنى جلوبه‌رگ به تۆنه بۆ باجدان له سنوور، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ جلى وڵاتێك بۆ وڵاتێكیش ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه جلى توركى به‌هۆى باشى كوالیتییهكهى له جلى ئێرانى و گواستنه‌وه‌ى گرانتره، به‌ڵام له بازاڕیش نرخی گرانتره.
له چوار ساڵى ڕابردوودا 320 ملیۆن و 201 هه‌زار پارچه جلى نوێ و 293 ملیۆن و 623 هه‌زار پارچه جلى كۆنه یان له‌نگه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان كه بریتین له (كراس و پانتۆڵ و قایش و پیڵاو و جوانكاری و كڵاو و جلى ژێره‌وه) به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مووى له كوردستان ساغ بكرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكى بۆ خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق رۆیشتووه ئه‌وه به گوته‌ى ئه‌و بازرگانه.
به‌ڵام جیاوازى نرخى جلوبه‌رگ له بازاڕی كوردستان هاووڵاتییانى نیگه‌ران كردووه و وه‌ك دووكاندارێك باسی ده‌كات، له‌و دۆخه داراییه‌دا فریاری هه‌مووی ناكه‌ون، به‌ڵكو ده‌ڵێ، زۆرینه‌ی خه‌ڵك هێنده تامه‌زرۆ نین بۆ كڕینى جلی خۆیان، به‌ڵكو جل بۆ منداڵه‌كانیان زۆر گرنگی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌ویش گرانه.
فه‌رمان عوسمان خاوه‌نى دووكانى فرۆشتنى جلوبه‌رگ له هه‌ولێر، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه نرخی جلى منداڵ له دووكانه‌كه‌ی له چوار هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا 65 هه‌زار به‌پێى جۆر و ماركه و وڵات ده‌گۆڕێت.
ئه‌و دووكانداره ده‌ڵێ، جلى توركى مۆدێل تازه له هه‌مووى گرانتره بۆ منداڵ، جلى ئێران و چینی یه‌ك نرخن و له هه‌موو جلێك هه‌رزانترن بۆ منداڵ، جلى میدیه‌م و لارج و گه‌وره‌تر نرخیان مامناوه‌ند و ئاساییه.