ئەندامێكی تری دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد

:: PM:10:44:13/06/2018 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم ئەندامێكی تری دامەزرێنەری یەكێتی  نیشتمانی كوردستان و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باری تەندروستی تێكچوو و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو، ئەم ئێوارەیە لە نەخۆشخانەی فارووق لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم خانەوادەی عەبدولڕەزاق ئاشكرایان كردبوو كە باری تەندروستی عەبدولڕەزاق فەیلی ناجێگیرە و لە شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

عەبدولڕەزاق فەیلی یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دوا پۆستیشی لێپرسراوی پێوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتییە.

كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی لەدایكبووی ساڵی 1957، دوای كۆچی دوایی هەریەك لە مام جەلال و عادل مورادەوە دێت كە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوونە.





وشە - رامیار جەواد