حكوومه‌تی به‌ریتانیا پلانێكی نوێی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر و یاسای په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه ڕاگه‌یاند، له پێناوی گه‌یشتنی په‌نابه‌ره لێهاتوو و خاوه‌ن به‌هره‌كان بۆ وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌وانه‌ی پزیشك و سیستهرن و له بواری پزیشكی خوێندوویانه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
به‌ریتانیا له كاتێكدایه پێشتر له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی پارێزگاران براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه دا كه به ته‌واوی ڕێ له په‌نابه‌ران بگرێ و سنوورداری بكات، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵا به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌ندروستی به‌ریتانیا له‌سه‌ر كه‌می پزیشك و په‌رستار له وڵاته‌كه و چۆڵبوونی سه‌دان به‌ش له نه‌خۆشخانه‌كان و بوونی كه‌موكوڕی له كاره‌كان، بۆیه داوای كرد ڕێ به‌و په‌نابه‌رانه بدرێ كه له بواری پزیشكی خوێندوویانه و بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه، تا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ڕوو له به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه نوێكه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی پزیشك و په‌رستار له‌مساڵ ڕێژه‌ی 20 هه‌زار و 700 كه‌سی شاره‌زا له بواری پزیشكی وه‌رده‌گرن و پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێ، كه دانوستاندنه‌كان له نێوان له‌نده‌ن و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی گه‌وره له كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ریتانیا، بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌و كاره به‌شێك له پزیشك و په‌رستارانی وڵاتانی ئه‌وروپا بهێننه وڵاته‌كه‌یان.