روحانی بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت

:: AM:11:29:16/06/2018 ‌
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران وێنەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەبێتەوە كە بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.

وێنەكەی حەسەن روحانی بەدرێسی هەڵبژاردەی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە بڵاو بۆتەوە كە سەیری یاری هەردوو هەڵبژادەی ئێران و مەغریب دەكات و چەپڵە لێدەدات لەكاتێكە یاریزانانی وڵاتەكەی سەركەوتن تۆمار دەكەن.

ئێوارەی دوێنێ‌ هەڵبژاردەی ئێران لەیەكەمین یاری لە مۆندیالی ڕووسیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە یاریەكەی بە گۆڵێكی بردەوە و گۆڵەكە لەلایەن عەزیز بوهدوز هێرشبەری مەغریبییەوە بە هەڵە لەكاتی زیادكراودا تۆمار كراو، بووە هۆكاری سەركەوتن بۆ ڕكابەرە ئێرانییەكەی بەم ئەنجامەش پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتووە.

یارییەكانی جامی جیهانی تۆپی پێ ڕۆژی 14ـی حوزەیران لە وڵاتی ڕووسیا دەستی پێ كرد و ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت ڕووسیا میواندارییەتی دەكات.





وشە - رامیار جەواد