پلەكانى گەرما گەیشتە 43 پلەی سیلیزی

:: PM:03:44:16/06/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەكانی گەرما ڕاگەیاند، لە شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلە گەرمی تێدا تۆمار كراوە كە 43 پلەی سیلیزیە.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بەشی پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە تێیدا هاتووە، بەرزترین پلەی گەرمی لە شارۆكەی خانەقین بوو كە 43 پلەی سیلیزی بووە.

هاوكات ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی بوو، لە هەولێر37 پلە و سلێمانی 34 پلە و دهۆك 35 پلە و كەركووك 39 پلە و هەڵەبجە 36 پلەی سیلیزی بووە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكە ئەمڕۆ لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران باریووە بە تایبەتی لە سنووری ناوچە شاخاوییەكان.





وشە - رامیار جەواد