له‌كاتی دووگیانی‌دا ده‌بێت ژنان زۆر ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن كه ڕۆژانه ده‌یانخۆن، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه میوه‌ی كیوی بخۆن چونكه زۆر به‌سووده بۆیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
momjunction" كه باس له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی كیوی ده‌كات بۆ ژنانی دووگیان و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه میوه‌ی كیوی زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی ژنانی دووگیان ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كان و ڕیشاڵه ماده‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان كه پێداویستیه‌كانی جه‌سته دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له حاڵه‌تی سكپڕیدان، بۆیه‌یش لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه كیوی هه‌یه‌تی بۆ ژنانی دووگیان:
یه‌كه‌م –كیوی له فۆلیك ئه‌سید و ڤیتامین C پێكدێت: یه‌كێك له پێكهاته به‌هێزه‌كان بۆ جه‌سته‌ی ژنی دووگیان و منداڵه له دایك نه‌بووه‌كه‌ی دژه ئۆكسانی فۆلیك ئه‌سید و ڤیتامین C ه، چونكه ئه‌م دوو پێكهاته‌یه یارمه‌تی گه‌شه‌ی خانه‌ی منداڵه‌كه ده‌دات و خانه‌كانی دایكه‌كه‌یش به‌شێوازێكی باشتر ڕێك ده‌خاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م دوو ماده‌یه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشكیش ده‌دات و دایكه‌كه له نه‌خۆشییه‌كانی میشك ده‌پارێزێت.
دووه‌م – كیوی شه‌كرێكی سرووشتییه: پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه رۆژانه میوه‌ی كیوی بخۆن چونكه ئه‌م میوه‌یه وه‌ك شه‌كرێكی تواوه‌ی سرووشتی كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته‌ی دایكه‌كه، چونكه به‌گشتی ژنان له‌كاتی دووگیانی‌دا بێهێزده‌بن بۆیه خواردنی میوه‌ی كیوی زۆر به‌سووده چونكه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه وایه بۆ دایكه‌كه.