خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاژ جیهان هاشم نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌وادارانی دروست كردووه، هاوكات یه‌كێك له هه‌وادارانی نهێنی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه جیهان له سعوودیه به‌بێ پاسپۆرت ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئه‌مجاره جیهان بڵاوى كردووه‌ته‌وه له وڵاتی سعوودیه‌یه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له كاتی ئه‌نجامدانی عومره بووه و سه‌ردانی سعودیه‌ی كردووه، به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌یدا به‌بێ پاسپۆرت سه‌ردانی شاره‌كانی تر‌ى ئه‌و وڵاته‌ى كردووه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جیهان بووه‌ته باسێكی قووڵی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
جیهان ماوه‌یه‌كه به‌هۆی كاری ڕێكلامهوه سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه و شاره‌كانی ناوه‌وه‌ی عێراق ده‌كات. پێش ماوه‌یه‌كیش خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاژ (جیهان هاشم)، له پڕۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆدا له كه‌ناڵی ئاسمانی "نێت"، چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كرد و گاڵته‌ی به (هاوسه‌ر)ی خۆشه‌ویستی پێشووتری كرد.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایكبووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو. جیهان ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.