گووگڵ لە رێگای سیستەمێكەوە پێشبینی مردنی نەخۆش دەكات

:: PM:08:08:19/06/2018 ‌

كۆمپانیای گووگڵ بەشداری كرد لە تاقیكردنەوەی سیستەمێكی كۆمپیۆتەری لەسەر بنەمای زیرەكی دەستكرد كە دەتوانێت پێشبینی مردنی نەخۆش بكات لە ماوەی 24 سەعات لە چوونی بۆ نەخۆشخانە.

ئەو تاقیكردنەوەیە ئەنجامی سەرسوڕهێنەری هەبووە لەگەڵ گەیشتنی رێژەی وردی لە ئەنجامەكان بۆ 95%، سیستەمەكە لەسەر بنەمای شیكردنەوەی زانیاریی نەخۆشەكە كار دەكات وەك تەمەن و ئارەقەكردن و رەگەزی كاتێك ئەو زانیاریانە كۆ دەكرێنەوە لەگەڵ زانیارییەكانی نەخۆشخانەكە وەك دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكانی پێشوو و نیشانەكانی ئێستای و ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی. 

توێژەران لە زانكۆكانی ستانفۆرد و شیكاگۆ و كالیفۆڕنیا پەرەیان بە سیستەمێكی زیرەكی دەستكرد دا لەسەر بنەمای فێربوونی ئامێری كە لەلایەن گووگڵەوە پاڵپشتی كرا بە بەكارهێنانی داتای وەرگیراو لە 216 هەزار و 221 كەسی پێگەیشتوو لە دوو سەنتەری پزیشكی لە ئەمەریكا. واتە ئەو سیستەمە زیرەكە دەستكردە زیاتر لە 46 ملیار خاڵی زانیاری هەیە بۆ شیكردنەوە و لێكۆڵینەوەكردن لەبارەیەوەی.

بۆیە بەتێپەڕبوونی كات زیرەكی دەستكرد توانی وشەی دیاریكراو بە ئەنجامەكان ، واتە ژیان یان مردن ببەستێتەوە و لە ئەگەری مردن یان نەمردنی كەسێك تێبگات، جیا لەوە سیستەمی گووگڵ رەنگە تەنیا پێشبینی مان و نەمانی نەخۆشەكە نەكات، بەڵكو دەتوانێت پێشبینی درێژی مانەوەی لە نەخۆشخانە و ئەگەری دووبارە گەڕانەوەشی بۆ نەخۆشخانە لەدوای دەرچوونی بكات.

سەرچاوە/ بەغداد تودەی 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل