پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به هه‌ڵه شه‌ربه‌تێكی به گرانتر له نرخی خۆی كڕی، له‌به‌ر ئه‌وه ژنه‌كه‌ی پێیدا نارده‌وه، له كاتی بردنه‌وه‌ی شهربهتهكهشدا ئه‌و پیاوه به یانهسیبێك بووه خاوه‌نی زیاتر له 315 ملیۆن دۆلار.
تی‌ب سومای پیاوێكی 55 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، ڕۆژێك چووه ماركێتی نزیك ماڵی خۆیان و شه‌ربه‌تێكی پرته‌قاڵی به پێنج دۆلار كڕی، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی پێی گوت كه له ماركێتێكی تر به نیوه‌ی ئه‌و نرخه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه داوای لێ كرد شه‌ربه‌ته‌كه بباته‌وه شوێنی خۆی و پاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و پیاوه كاتێك شه‌ربه‌ته‌كه‌ی برده‌وه، بینی سندووقێكی كارتی یانه‌سیب دانراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پاره‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و دای به دوو كارتی سندووقی یانهسیبهكه.
بۆ به‌یانییه‌كه‌ی پیاوه‌كه له‌خه‌و هه‌ستا و ده‌ستی به‌و ئیشانه كرد كه ده‌بوو بیكات، وه‌ك شووشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، له ڕێشیدا به‌ره‌و كاره‌كانی، سه‌ری له ماركێتێك دا تا بزانێ هیچ كام له كۆدی سه‌ر كارته‌كانی ئه‌و له لیستی براوه‌كاندا نین.
كه‌چی به‌و به‌یانییه گرێی به‌ختی كرایه‌وه و كارته‌كه‌ی ده‌رچوو و بووه خاوه‌نی 315 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بڕیاریشی دا كه پاره‌كه له خوێندنی منداڵه‌كانی، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی و هه‌ندێك شتی گرنگ خه‌رج بكات و له ماڵه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه لێی ده‌مایه‌وه بۆ داهاتووی هه‌ڵبگرێت.