كاندیدێكى براوه‌ى به‌ره‌ى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، دواى هاوپه‌یمانى نێوان فه‌تح و سائیروون، ده‌وڵه‌تى یاساش به سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى دێته ریزى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی سائیروون ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى حه‌نین قه‌دۆ كاندیدى براوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى كردووه، نوورى مالیكى ده‌چێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى كه له نێوان فه‌تح و سائیروون ئه‌نجام دراوه.
له لێدوانه‌كه هاتووه "دواى هاتنى قه‌واره‌ى ئیراده كه حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كه‌فائاتى هه‌یسه‌م جبوورى، بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى سائیروون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاساش بێته ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ى شیعه‌وه".
ره‌وتى سه‌در كه به‌شێكى سه‌ره‌كین له هاوپه‌یمانى سائیروون، ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى و قه‌واره‌كه‌ى بكه‌ن.
رۆژى 12ى ئه‌م مانگه، له رووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و هادى عامرى سه‌رۆكى میلیشیاى به‌در، به‌ناوى سائیروون و فه‌تح هاوپه‌یمانێتییان راگه‌یاند و دا‌واشیان له لایه‌نه‌كانى تر كرد، بچنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێكى تر‌ى لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بن كه له هه‌فته‌ى داهاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و رێبه‌رى به‌ره‌ى نه‌سر ئه‌نجامى ده‌دات.