كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گرژی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی داوه‌ته ڕووسیا كه وه‌به‌رهێنان له ئێران بكات و له شوێنی كۆمپانیا ئه‌وروپییه كشاوه‌كان گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح له‌گه‌ڵ تاران واژوو بكات، له ڕووی سیاسیهوهیش مۆسكۆ ده‌یه‌وێ هاوتایه‌كی هه‌بێ بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.
پێگه‌ی
aljazeera ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له هه‌شتی ئایاری ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی واشنتنی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یاند و دووباره سزا ئابوورییه‌كانی خسته‌وه سه‌ر تاران و وای كرد كۆماری ئیسلامی ناچار بێت په‌نا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و چین و ڕووسیا ببات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕزگار بكه‌ن.
دوای ئه‌م بڕیاره زۆرێك له شاره‌زایان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مۆسكۆ سوود وه‌رده‌گرێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هه‌ندێك ڕاستی شاراوه هه‌ن كه هیچ كاتێك نهدركێنراوه و به ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه.
ئایا ڕووسیا له ڕووی ئابوورییه‌وه سوود وه‌رده‌گرێت؟
مانه‌وه‌ی سزاكان دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 2015 ئێران، سوودی زۆری هه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ڕۆژئاوا نه‌یانده‌توانی بچنه ئێران و وه‌به‌رهێنان له ئابووری وڵاته‌كه ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ كۆمپانیاكانی ڕووسیا هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بوو بۆ چوونه ناو بازاڕه‌كانی تاران، بۆیه ته‌واوی ساڵی 2017 و سه‌ره‌تای 2018 كاتی به‌ره‌وپێشچوونی چالاكی و بازرگانییه‌كانی ڕووسیا بوو له ئێران، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئابووری نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا جێگیر بوو، پێویست بوو مۆسكۆ چالاكییه‌كانی له ئێران كه‌م بكاته‌وه، مۆسكۆ ئاراسته‌ی ئامانجه‌كه‌ی گۆڕی و یه‌كه‌م كۆمپانیای ڕووسی به‌ناوی ئیگۆر چایكا كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مۆسكۆی به‌یه‌كه‌وه به‌ستبووه‌وه له تاران كشایه‌وه و ڕێككه‌وتننامه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاویی له وڵاته‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای ئه‌وه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی لوكۆیل پڕۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاند و له بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه.
ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ڕووسیا پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێت، به‌ڵكوو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕایان ده‌گرێت و بۆ پڕۆژه‌ی بچووكی وڵاته‌كه به‌شدارییان پێ ده‌كات وه‌ك پڕۆژه‌ی دروستكردنی وزه‌ی ناوكیی بوشه‌هر و پڕۆژه‌ی وزه‌ی سیریك و دروستكردنی ڕێی ئاسنی، به‌ڵام كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت كه حكوومه‌تی ڕووسیا خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات، به‌هۆی پێوه‌ندی سیاسییه‌وه ناچار ده‌بێت له ئێران بمێنێته‌وه، به‌مه‌یش دووباره ئێران وه‌ك ساڵی 2015 ده‌بێته ناوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ڕووسیا و ڕۆژئاوا.
ئایا ڕووسیا له ڕووی سیاسییه‌وه سوود ده‌بینێت؟
ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه به دڵنیایییه‌وه وای كردووه ئێران له ڕووسیا نزیك ببێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا پێوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا گرژیی تێكه‌وت له باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد ده‌رفه‌تێك بۆ حكوومه‌تی كریملین بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئامانجه‌كه‌ی مۆسكۆ هاته دی به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌نجێلا مێركل ڕاوێژكاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا له چه‌ند مانگی ڕابردوو سه‌ردانی ڕووسیایان كرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه كۆبوونه‌وه.
حكوومه‌تی مۆسكۆ له‌ناوبردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به خاڵێكی ئه‌رێنی بۆ پێشوه‌چوونی دۆخی سیاسی نازانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له‌لای ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌بێته هۆی سیاسه‌تی ئێران گرنگ بێت و هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه دڵنیایی بدرێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هیچ كارێكی دوژمنكارانه به‌رانبه‌ر ئێران ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری سیاسه‌تی ناوخۆیی و ئابووری وڵاتان، به‌ڵام له دوای هه‌شتی ئایاره‌وه مه‌ترسییه ده‌ره‌كی و ناوخۆیییه‌كان بۆ سه‌ر ڕووسیا زیاد بوون.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو له‌م دۆخه دابڕاوهیی و هێنانی بوو بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌مه‌یش وای ده‌كرد ڕووسیا زیاتر له تاران نزیك بێته‌وه و هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی چالاكانه و به‌بێ ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی به‌رده‌وام بكات، به‌ڵام هیچ كاتێك بوونه خاوه‌نی چه‌كی ناوكیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئامانجی مۆسكۆ نه‌بووه.
له كۆتادا ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دا هه‌رچی له ده‌ستی بێ ئه‌نجامی بدات بۆ فره‌وانكردنی ئه‌و سنووره ته‌سكه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ بۆ ئێران له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی هێشتوویه‌تییه‌وه، به‌ڵام لێره تاكه شتێكی دڵنیا بوونی هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه ڕووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ئێران به‌رنادات تا وه‌ك دو‌ژمنێك به‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه.