بەردێك بەسەر شوانێك كەوتە خوارەوە و كوشتی

:: PM:04:06:20/06/2018 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی حوزەیران، لە گوندێكی سنووری شارۆكەی قەڵادزێ‌ بەهۆی كەوتنە خوارەوەی بەردێك لە چیای مامەندە، شوانێك گیانی لە دەست دا.

شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین بە "وشە"ی گوت، هاووڵاتییەك بەناوی ( د . ح . أ ) كە تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی گوندی شێنێیە، بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی كراوە.

زیاتر گوتی، ئەو هاووڵاتییە شوان بووە و لە چیای "مامەندە" كە دەكەوێتە سنووری شارەدێی هەڵشۆ بەهۆی بەردێكەوە كە كەوتووەتە خوارەوە و بەر سەری كەوتووە بریندار بووە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەو شوانە گیانی لە دەست داوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

یەكەمجار نییە و پێشتریش حاڵەتی بەربوونەوەی شوان یان بەربوونەوەی بەرد لە دێهاتەكانی كوردستان هەبووە كە بووەتەوە هۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم