پاش ڕۆژێك له‌مانگرتن بۆ داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ خانه‌قین، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى حوزه‌یران، له نێوان دوو گوندی شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو گیان له ده‌ستدانی ئافره‌تێك و برینداربوونی گه‌نجێكی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌یش پاش ڕۆژێك له مانگرتنی خه‌ڵكی ئه‌و شارۆكه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دێت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌كه‌یش ده‌ڵێ، تاكو ئێسته كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات شه‌ش و نیوی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی حوزیران، له‌نێوان گوندی (مه‌ردان) و گوندی (محه‌مه‌د عه‌باس) بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیادا ته‌قیه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداو گه‌نجێكیش برینداربوو.
گووتیشی، ئافره‌ته‌كه ناوی (فاتمه حه‌سه‌ن ئیسماعیل) و له دایك بووی ساڵی 2000، كوڕێكى گه‌نجیش برینداربووه ته‌مه‌نی 16ساڵه، هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان بۆمبه‌كه تازه‌چێنراوه و ده‌نگێكی به‌رزی هه‌بووه.
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكی ئه‌نجوه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكردوه و بۆ"وشه" ئاماژه‌یدا، به‌رده‌وام بوونی ئه‌و كردوانه مه‌ترسی گه‌وره بۆ چۆڵ بوونی گونده‌كان دروست ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه، عه‌مید دیار شه‌وكه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین زانیاریه‌كانی بۆ "وشه" پشت ڕاستكرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه تاكو ئێسته ده‌ستگیر نه‌كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی