مۆڵێكی سلێمانی 73 هەزار كەس سەردانی دەكات

:: AM:11:11:23/06/2018 ‌
بەرپرسێكی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرای كرد، ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیادی كردووە و تەنیا لە مۆڵێك لە جەژن 73 هەزار كەس سەردانی كردووە.
 
ئەمڕۆ شەموو 23ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، عەلی ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ڕۆژانی جەژن 139 هەزار كەس سەردانی شاری سلێمانییان كردووە، هەروەها كەس لە سنووری سلێمانی لە مانگی ڕەمەزان نەخنكاوە.
 
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی گوتی، ئەو ئامارە لە 12ـی مانگ بۆ 21ـی مانگ بووە كۆی گشتی ئەو كەسانەی ڕوویان كردووەتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵی ڕابردوو 96 هەزار كەس بووە، بەڵام ئەمساڵ بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو %40 زیادی كردووە شوێنە گەشتیارییەكان ڕۆڵیان بینیوە لە زیادبوونی، هەروەها لەیەك مۆڵی سلێمانی 73 هەزار سەردانی هەبووە.

ڕەئووف ئاشكرای كرد تا ئێستە مۆڵەتی گەشتیاری 961 شوێنی گەشتیاری هەیە 151 كۆمپانیاش مۆڵەتی گەشتیاری هەیە.

لە ڕۆژانی جەژن لە هەرێمی كوردستان گەشتیارێكی زۆر هاتووە ئەوەش بەهۆی بوونی شوێنێكی زۆری هاوینەهەوار و بوونی ئارامی لە هەرێمی كوردستان.


وشە - رامیار جەواد