سه‌رمایه‌داره هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا، ده‌ستیان به دابینكردنی شوێن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ڕزگار بكه‌ن و به بێ زیان لێی ده‌رچن.
به جوانترین و پێشكه‌وتووانه‌ترین شێوه، سه‌رمایه‌داران خانوو و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ خۆ حه‌شاردان و پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانه‌كه‌یان دروست كردووه، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ڕوودانی ناكۆكی له نێوان وڵاتان یا دروستبوونی جه‌نگی سێیه‌می جیهانیدا، ده‌ڕۆنه ئه‌وێ و خۆیانی لێ ده‌پارێزن.
یه‌كێك له‌و سه‌رمایه‌دارانه كه بیل گه‌یتسی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مایكرۆسفته، خانوویه‌كی گه‌وره‌ی به شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كردووه و به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتووی بۆ زیاد ده‌كات.
كۆمپانیاكانی دروستكردنی خانوو و ئه‌و جۆره تایبه‌تمه‌ندییانه ئاشكرایان كردووه، كه له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان پێ دراوه، تا به‌و جۆره خانوویان بۆ دروست بكه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، واته به داواكاری تایبه‌ت و ناوازه، كه گه‌رماو، ژووری چێشتلێنان و هۆڵی دانیشتن، گه‌راج و بانكی جیاوازی تێدا دروست كراوه.
كۆمپانیای ڕیسینگ ئێس ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، كه به پێشكه‌وتووانه‌ترین ڕێیه‌كانی ته‌كنه‌لۆجی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان دروست كردووه، كه له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2017 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه.