به‌شێك له شوفێر و هاووڵاتیان، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ بده نبه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى سه‌رپێچى له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن ، و ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانى یه ئه‌و كه‌سانه ناهێنه سزادان.
سه‌لام عومه‌ر هاووڵاتییه‌كى "گه‌لیى باڵندا"یه پێی وایه بێ وژدانییه‌كى زۆر له‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێت و گوتى: زور جار له‌سه‌ر شه‌قامێك یاخود له كولانێك دا سه‌رپێچى له‌لایه‌ن شوفێر و هاووڵاتییان ده‌كرێت و تا ئێسته كێشه نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى داخه ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه دیارن و هیچ سزایه‌كیان بۆ ده‌رناكرێ.
نادر هه‌مده‌لى سه‌روكى شاره‌وانیى "بازێ" به "وشه"ى گوت: ئێمه وه‌ك شاره‌وانیى بازێ لیژنه‌ى تایبه‌تیمان هه‌یه و به‌دواچوون بو پاراستنى ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین كه درۆستكراون وه‌ك شوێنه گشتییه‌كان و شه‌قام و هه‌ر شوێنێكى تر و تا ئێسته چه‌ند كه‌سێكیش سزا دراون به تایبه‌تى سزا بو خاوه‌ن قه‌لابه‌كان و هه‌موو شوفێره بارهه‌ڵگره‌كان ده‌درێت كه سه‌رپۆش له‌سه‌ر قه‌لابه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و به‌و هویه‌وه تاشه‌به‌رد ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام و شه‌قامه‌كان خاپوور ده‌بن.
زیاتر گوتى: پروژه و به‌رفراوانكردنى شه‌قام و پارك و شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وامه و پێویسته هاووڵاتیان و شوفێران، شانبه‌شانى حكوومه‌ت هاوكار بن بۆ پاراستنى ئه‌و شوێنانه، چونكه شوێنه‌كان خۆیان سودمه‌ند ده‌بن.
له‌لایه‌كى تره‌وه پارێزه‌ر عومه‌ر عه‌لى به "وشه"ى گوت: به‌پێى یاسا، هه‌ر كه‌سێك شوێنێكى گشتى یاخود تایبه‌تى خاپوور بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێوه باش ده‌كه‌ن كه خاپووركردنى شه‌قامه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه جارێكى تر ئه‌و شوێنه چاك بكاته‌وه مه‌گه‌ر چه‌ند پاره‌ى پێویست بێت چونكه ئه‌مه موڵكى گشتییه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى ده‌گه‌یه‌نێت.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلورى