پێگه‌یه‌كى عێراق ئاشكراى ده‌كات، كوشتارگه‌یه‌كى گۆشتى كه‌ر له شارى ناسریه‌ى باشوورى عێراق هه‌یه كه به‌رپرسانى عێراق لێى بێده‌نگن.
سایتى
سكاى پرێس به ڤیدیۆ دیمانه‌یه‌كى چالاكێكى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئاشكراى كردووه، له نزیك شارى ناسریه كوشتارگه‌یه‌ك هه‌یه، ده‌یان سه‌ر كه‌رى لێ كه‌وتووه.
ئه‌و چالاكه باسى له‌وه كردووه كه ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌وره له پشت ئه‌و كاره‌وه بێت و تا ئێسته‌ش لایه‌نى دادوه‌رى له عێراق ئاشكراى نه‌كردووه چ لایه‌ن و به‌رپرسێك له پشت ئه‌و دیارده‌یه‌وه وه‌ستاوه.
سكاى پرێس نووسیویه‌تى "گۆشتى كه‌ر له عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه".
چالاكه‌كه‌ش ده‌ڵێ "جیا له گۆشتى كه‌ر، زۆر گوشتى گوێره‌كه له ئه‌فریقاوه له‌رێى ئیماراته‌وه ده‌گاته عێراق كه به‌كه‌ڵكى خواردن نایه‌ت".
جیا له‌مه‌ش پرسیارى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ ئه‌وانه‌ى گوشتى كه‌ر ده‌خۆن، پارێزگارى له هه‌ستى مرۆییانه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن، یان جۆرێك له هه‌ستى تریان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌شى وێنه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رمه‌ستانه ده‌رده‌كه‌وێت.