یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی پیاوان به‌تایبه‌ی میوه‌ی مۆزه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ماده به‌سوودانه‌ی كه لێی پێكهاتووه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن كه رۆژانه دوو مۆز بخۆن، چونكه كاریگه‌ری زۆر به‌سوودی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و سوودانه ده‌كات كه خواردنی دوو مۆز هه‌یه‌تی بۆ جه‌سته‌ی پیاوان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه ڕۆژانه خواردنی دوو مۆز له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، چه‌ندان كاریگه‌ری به‌سوود له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروست ده‌كات له زۆر لاوازی جه‌سته‌یی پاریزراو ده‌بن، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی پزیشكان چه‌ند سوودێكی خواردنی دوو مۆز رۆژانه بۆ پیاوان ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م – خواردنی دوو مۆز له ڕۆژێكدا له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ئاسووده‌یان ده‌كات و سترێس كه‌م ده‌كاته‌وه: مۆز به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانی "ئه‌مینۆ" كه پێشی ده‌گوترێت "تریپتۆفان" كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی و هێز وایه بۆ جه‌سته‌ی پیاوان كه ئه‌مه‌یش بێتاقه‌تی و بێزاری ناهێڵێت و كه‌یف خۆشت ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا دوو دڵی و سترێسی ناهێڵێت و پیاو له لاوازییه‌كانی جه‌سته‌ییش ده‌پارێزێت.
دووه‌م –خواردنی دوو مۆز له ڕۆژێكدا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه نه‌خۆشی دڵیان ناهێڵێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام دراوه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه رۆژانه خواردنی مۆز له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌دووریان ده‌گرێت و ناهێڵێت پیاوه‌كه تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببێت.