قاوە یان چا..كامەیان بەسوودن بۆ لەش

:: PM:12:27:11/07/2018 ‌
خەڵكی هەر ناوچەیەكی گۆی زەوی، بەیانیان دوای لە خەو هەستان و ڕۆژەكانیان بە جۆری جیاوازی خواردنەوە بەڕێ دەكەن، لە هەندێ شوێن چا باوترین خواردنەوەیە و لە هەندێ شوێنی تریش تەنیا قاوە دەخۆنەوە، بەڵام سوودی هەر كامێكیان چییە و بە سوودترینیان كامانەن.

سوودەكانی قاوە:
یەكەم: مێشك باشتر دەكات، بەهۆی بوونی ئەو كافاین  و دژەئۆكسیدانەی كە لە قاوەدا دۆزراوەتەوە بیر و یادگا بەهێز دەكات، بۆیە شارەزایان هانمان دەدەن، بەردەوام قاوە بخۆینەوە.

دووەم: جگەر لە نەخۆشی دەپارێزێت، قاوە زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە بەرپرسن لە لابردنی ڕەگە ئازادەكان كە زیان بە لەش دەگەیەنن، وەكو زانراوە خواردنەوەی قاوە ڕێ لە هەندێك جۆری شێرپەنجە دەگرێت و مەترسییەكانی نەخۆشییەكان كەم دەكەنەوە.

سێیەم: كالۆری زیاتر دەسوتێنێت، خواردنەوەی قاوە یارمەتی سوتاندنی كالۆری دەدات و بەمەش یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێشی لەش، لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی قاوە نابێت بە شێوەیەكی بەردەوام بخورێتەوە، چونكە كاریگەری لاوەكی لەسەر لەش دروست دەكات و پێویستە ئافرەتان 300 میلیگرام و پیاوانیش 400 میلیگرام قاوە لە ڕۆژێك دا بخۆنەوە.

سوودەكانی چا بۆ لەشی مرۆڤ
چەندان جۆری جیاواز چا بوونی هەیە و هەر یەكێك لەم چایانە سوودێكی تەندروستی جیاوازی هەیە، باشترە چا ڕۆژانە بخورێتەوە، بۆ ئەوەی سوودەكانی بە لەش بگات، لێرەدا باس لە سوودەكانی دوو جۆر چا دەكەین.
یەكەم: چای ڕەش: ئەم چایە بڕێكی زیاتر كالۆری تێدایە لە چاو جۆرەكانی تری چا، ئەو كەسانەی كە چایی  ڕەش دەخۆنەوە پارێزراون لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە، فشاری خوێن و ڕۆیشتنی خوێن بە ناو بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، سییەكانیش لە زیان پێگەیشتن دەپارێزێت.

دووەم: چای سەوز، یەكێكە لە بەناوبانگترین جۆرەكانی چا، چونكە دژەئۆكسیدی جۆری چۆكفوللی تێدایە كە لەش لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەپارێزێت و زیانی دەمارەكان كەم دەكاتەوە و تەنانەت ئاستی كۆڵیسترۆڵ باشتر دەكات.


وشە - ئاوات ئازاد