به‌هۆی نه‌بوونی نۆرینگه و پزیشكی پێویست له سووریا، خه‌ڵكی وڵاته‌كه له شه‌ودا و بێ ئاگاداری حكوومه‌تی ئه‌سه‌د به نهێنی ده‌په‌ڕنه‌وه سنووره‌كانی ئیسرائیل و پشكنینی ته‌ندروستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی
ڕۆیته‌رز، ژنان و منداڵانی سووریا به ئاگاداری و چاودێری سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، له شه‌واندا له ڕێی به‌رزایییه‌كانی جۆلان ده‌په‌ڕنه‌وه ئه‌ودیو سنوور، به‌مه‌به‌ستی بینینی پزیشك و ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكان و په‌رستیارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دێن بۆ لایان بریندارانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا نین، به‌ڵكو نه‌خۆشیی ئاسایین و بۆ نه‌خۆشییه سه‌ره‌تایییه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و نه‌خۆشه سوورییانه‌ی تا ئێسته سه‌ردانیان كردوون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، ژماره‌یان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و500 كه‌س ده‌بن.
دوێنێ چوارشه‌م گرووپێك له ژن و منداڵانی سووریا كه ژماره‌یان 40 كه‌س ده‌بوو له سنووره‌كان په‌ڕیونه‌ته‌وه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و بینینی پزیشك هاتوونه‌ته ئیسرائیل، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ژماره‌ی هاتنی نه‌خۆشان ڕۆِژ دوای ڕۆژ له زیادبووندایه.
سێرجی كوتیكۆڤ به‌رپرسی به‌شی ته‌ندروستی سه‌ربازی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه ڕۆژانه نه‌خۆشانی خه‌ڵكی سووریا دێنه وڵاته‌كه و به پاسی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیڤیان ڕه‌وانه ده‌كرێن، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ده‌یاننێرینه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به‌هۆی شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی ناوخۆیی سووریا، خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵاته‌كه كه‌م بوونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی سووریا ناچار ده‌بن بچنه ئیسرائیلی هاوسنووری وڵاته‌كه و داوای یارمه‌تی بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش حكوومه‌تی ئیسرائیل پرۆگرامێكی تایبه‌تی چاره‌سه‌ری پزیشكی كردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌نهێنی نه‌خۆشانی سووریا سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.