گهنجان و دایك و باوكان ههندێكیان به شێوهى دهرمان دهیدهنه منداڵهكانیان و گهنجانیش له هۆڵى لهشجوانى ماوهیهكه به شێوهى پاودهر ئهم ڤیتامینه دهخۆن. لهو ڕاپۆرتهى خوارهوهدا ههموو ئهو تێبینییە تەندروستیانەی لهسهر ئهو ڤیتامینه دراون و به شێوهیهكى زانستى دەخەینە روو..
بەکارهێنانی دەرمانی
مەڵتی ڤیتامین و کانزاکان، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و مردن بەو نەخۆشییانە کەم ناکاتەوە، پێداچوونەوەی چەندین توێژینەوەی پێشوو گەیشتووەتە ئەو بەرئەنجامە.
زانایان گهیشتوونهته ئهو بڕوایهى كه هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە دەری بخات ئەو تەواوکەرە خۆراکییانە بۆ تەندروستی دڵ و لوولەکانی خوێن باش بن. پێویسته ههموان بزانن كه بە بەکارهێنانی ئەو کانزا و ڤیتامینانە ناتوانێ كۆتایى له کەموکوڕییەکانی لهش له ڤیتامینه سهرهكییهكان بهێنێت.
به پێى داتاكان له ساڵی 2017 خەڵکی 36 ملیار دۆلاریان لەو دەرمانانە خەرج کردووە کە وەکو تەواوکەری خۆراکی ناسراون و پێکهاتوون لە کانزا و ڤیتامینەکان، چونکە هیواداربوونه بەکارهێنانی کانزا و ڤیتامینەکان تەندروستییان بپارێزێ، لەوانە تەندروستی دڵ و لوولەکانی خوێنیان.
لە زۆربهى توێژینەوهكاندا ئەو سوودانە نەبینراون کە گوایە لە ئەنجامی بەکارهێنانی کانزا و ڤیتامینەکان درووستدەبن.
تاكو ئێسته 18 توێژینەوەی زانستى كراوه کە لەسەر دوو ملیۆن کەس ئەنجامدراون و تێیدا لەوەیان کۆڵییەوەتهوه ئاخۆ بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکیی مەڵتیڤیتامین و کانزاکان ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
لە ئەنجامدا بەڵگەی زانستی نەبینرایەوە کە ئەو دەرمانانە سوودیان هەبێ لە رێگاگرتن بە تووشبوون بەو نەخۆشییانە. توێژەران گوتوویانە ئەو توێژینەوانەی باسی سوودی سنوورداری تەواوکەرە خۆراکییەکان دەکەن.
مەڵتی ڤیتامین واتا ڤیتامینی هەمەجۆر بۆ كەسی ئاسایی و بۆ كەسی وەرزشوان پێویستە ئەگەر ڤیتامین لە لەشیان كەم بێت، بۆیه یاریزانانی لەش جوانی بەكاری دێنن چونكە لە كاتی تەمرینكردندا زۆربەی ڤیتامینی جەستە دەڕوا هەندێك ڤیتامین لە دەست دەدات.
یاریزان هەیە تەنها مۆزێك دەخوات بۆ پڕكردنەوەی ئەو ڤیتامینانە یان ڕۆژانە میوە دەخوات چونكە مەڵتی ڤیتامین لە میوە هەیە، بەڵام ئەگەر ڤیتامین لە لەشت كەم بوو ئەوا پێویستە مەڵتی ڤیتامین بخۆی.
سودەكانی مەڵتی ڤیتامین، بهتایبهت ئهوانهى پزیشك بۆت دهنووسێت نهك جۆره بازرگانییهكهى كه له ماڵان ههیه.
1. پاریزگاری لە مووی پڕچ (قژ) دەكات نایەڵی هەڵوەرێ.
2. پاریزگاری لە پیستی دەمووچاو دەكات.
3. هەندێك چەوری سوود بەخش بە جەستە دەبەخشی وەك ڤیتامین E.
3. فۆلیك ئەسیدی تێدایە زۆربەی ڤیتامینەكان كە بۆ زیاد كردنی خوێن بە سوودە.
4. یارمەتی چالاككردنی هۆرمۆنەكان دەدەن بە هۆی بونی یتامین B1 B6 B12 لە هەندێك مەڵتی ڤیتامین.
لایەنەخراپەكانی ئهمانهى خوارهوه له كاتى بهكارهێنانى زۆردا یاخوو جۆره بازرگانییهكانى بازاڕدا، بۆیه ئەگەر ئەو ڤیتامینانە لە جەستەت زۆربێ ئەوا توشی (ڕشانەوە - سكچوون - دڵە كزە دەبی)، دهبیتهوه.
ڕێنمایی پێویست بۆ بهكارهێنهرانى:
1. ئەگەر هەست دەكەی ڤیتامینی جەستەت باشە ئەوا رۆژانە تەنها میوە بخۆ پێویستت بە مە نابێت.
2. ئەگەر هەست دەكەی ڤیتامین كهمه له جهستهتدا هەم میوە بخۆ هەم مەڵتی ڤیتامین بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تا هەست بە باشی دەكەی.
زۆر جار پرسیارى ئهوهمان لا درووست دهبێت ئایه مەڵتی ڤیتامین بدەینە منداڵەکانمان؟
بەشی هەرەزۆری منداڵان زۆر بە مەکر و نازن لە خواردندا، بەڵام مەرج نییە تووشی بەدخۆراکی ببن بەهۆی ئەو کەمخۆری و خواردنە مەرجدارەیانەوە.
دهبێت بزانیت كه منداڵان وەکوو گەورەکان نین بڕێکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینەکانیان پێویست بێ، بۆیە لەوانەیە هەر لەو خواردنە کەمەی دەیخۆن، بڕی پێویستی کانزا و ڤیتامینەکانیان دەستبکەوێ.
ئەگەر گومانت لە گەشە و گەورەبوونی منداڵەکەت هەیە و پێتوایە بەدخۆراکە، باشترە راوێژ بە پزیشکێکی منداڵان بکەی، پێش بهكارهێنانى دهرمان به شێوهى حهب له مهڵتى ڤیتامینهكان.
هیچ كات خۆبەخۆیى دەرمانی مەڵتی ڤیتامین بۆ منداڵەکەت مەکڕە، چونکە هەم هەندێکیان بڕێکی زۆریان لە کانزا و ڤیتامینەکان تێدایە کە منداڵ بەو راددەیە پێویستی پێیان نییە.
لهبهر ئهوهى ههندێك لە ڤیتامینەکان ئەگەر زیادەڕۆییان تێدا بکرێ ئەوە لە جەستەدا کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی ژەهراویبوون. هەروەها هەندێک کانزا و ڤیتامین کارلێکی نەخوازراو لەگەڵ بەشێک لەو دەرمانانە دەکەن کە بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکی دیکە نووسراون.
بە گشتی پزیشکەکانی منداڵان لەم بارهى دەرمانی مەڵتی ڤیتامین بۆ منداڵان بۆ چوونیان وایهكه:
1. ئەگەر گرفتی هەبوو لە خواردن، بەهۆی گرفتێکی تەندروستیی درێژخایەن.
2. ئەگەر بە پشکنینی پزیشکی دەرکەوت گەشەی نائاساییە.
3. خواردنێکی فرەجۆر و فرەڕەنگی نییە لە ژەمەکاندا بەگشتی.
4. بڕی پێویستی ڤیتامین D وەرناگرێ لە ژەمە خۆراکییەکاندا، بەهۆى کەمیى بەرکەوتنى بە تیشکى خۆر.
5.هەندێک نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەرس و هەستەوەری بە هەندێک خۆراک
وشەی
ڤیتامین لە وشەی لاتینی "ڤیتا" سەرچاوە دەگرێت کە بە واتای ژیان دێت. ڤیتامینەکان لە پرۆسەی مێتابۆلیسم، گەشە و سیستەمی بەرگریی لەش رۆڵێکی سەرەکی دەبینن و کەمبوونی ئەو ڤیتامینانە لە لەشدا، مرۆڤ تووشی زۆربەی نەخۆشییەکان دەکات.