كەژێ‌ بەو جلە ڕەشەیەوە هەرا دەنێتەوە

:: PM:07:12:18/07/2018 ‌
كەژێ‌ هاوتا خانمە گۆرانیبێژی کوردستان نوێترین وێنەی خۆی لە واڵی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو كردەوە. وێنەكەی كەژێ‌ جیاوازە بەهۆی ئەوەی بە جلێكی ڕەشی كوردییەوە دەردەکەوێت.

كەژێ‌ كە وێنەكەی بە جلی كوردییەوە گرتووە و ڕەنگی جلەكەیشی ڕەشە نووسیویەتی، من ڕەنگی ڕەشم تا ئێستە كەم كەس لە من گەییشتووە من بە نامۆو دێوەزمە ناسراوم كەچی وانیم، من لەگەڵ هەموو ڕەنگێک دەشێم و دەستلەملانێ دەكەم، من بۆ ئەزیەتباری و كزی هەڵبژێردراوم، كەچی ئەمە ستەمێكی زۆر لە خۆی زیاترە لێم دەكرێ.

كەژێ‌ لە شاری هەولێر لەدایكبووە و خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە لە بواری گۆرانی و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە بە هاوكاری و پاڵپشتی باوكییەوە، كەژێ‌ برازای گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و شاعیری كورد زیاد ئەسعەدە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم