كاردینای سپی، خانمه شاعیر و ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ندان وێنه‌ی نوێی تایبه‌تى خۆی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ئه‌مجاره هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، له جاران جوانتر و گه‌نجتر ده‌ركه‌وتووی، شێوازی مكیاژه‌كه‌ت سه‌رنج ڕاكێشه، به‌ڵام به‌هۆى جووڵه وورووژێنه‌ره‌كانى زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
پێشتر كاردینای سپی مه‌رجی هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كردبوو و گوتی: " ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێت و پاڵپشتم بێت بۆ هونه‌ره‌كه‌م و له‌گه‌ڵم بگونجێت و ئاگای لێم بێت و خۆشی بوێم ئه‌و كاته پێم خۆشه هاوسه‌رگیری بكه‌م و ژیانێكی تایبه‌ت بە خۆمم هه‌بێت، هه‌ركات كه‌سێكی وام هه‌ڵبژارد ئه‌و كات ئاماده‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م".
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌لێك كاری له بواری ئه‌كته‌ری و نواندندا كردووه، ئه‌و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای كوردی به‌شدار بووه. هاوکات یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره شۆخانه‌ی كه به جوانییه‌كه‌ی خۆی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه و توانیویه‌تی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژه، سه‌ره‌تا وه‌ك شاعیر ناوی ده‌ركرد، پاشان چووه ناو كاری نواندنه‌وه و به‌شداری له چه‌ند فیلمێكدا كردووه و وه‌ك یه‌كه‌م كچی كورد كه ماچی له سینه‌مادا كردبێ، ده‌ناسرێت.
كاردینا له یه‌كێك له دیمانه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچه، له كوردستان ماچ كرا بێت، بۆیه به شانازییه‌وه له زۆر شوێن گوتوویه‌تی، كه ئه‌و ماچی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردی و ئه‌و یه‌كه‌م كچه بوێری كارێكی واى هه‌بیت.