دروستكردنى عه‌لوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنى به‌روبوومى سه‌وزه و میوه له ته‌نیشت كارگه‌ى چیمه‌نتۆى تاسڵووجه له شارى سلێمانى، نیگه‌رانیى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 40%ى كاره‌كانى عه‌لوه‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام هۆشداریى ده‌درێت له ژه‌هراویبوونى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له داهاتوو تێیدا هه‌ڵده‌گیرێن. ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی ده‌ڵێ "به‌دواداچوون ده‌كه‌ین".
عه‌لوه‌ی نوێ به دووریی 18 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، له 200 به‌ش و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی و پۆلیس و به‌نزینخانه پێك دێت و ده‌بێته سه‌نته‌رێكی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سلێمانی. ئه‌م پڕۆژه‌یه به ته‌نیشت كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵووجه‌وه دروست ده‌كرێت و پێى ده‌گوترێت عه‌لوه‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی كه له توانایدایه 100 تۆن سه‌وزه و میوه له وه‌رزێكه‌وه بۆ وه‌رزێكی تر هه‌ڵبگرێت.
دارا محه‌مه‌د پسپۆڕى كوالیتى كۆنتڕۆڵى خۆراك به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ئێمه هه‌ر سه‌ره‌تاى كاره‌كه هۆشداریمان دا له‌و عه‌لوه‌یه و وه‌به‌رهێنانى سلێمانیش گوتى ئێمه مۆڵه‌تى دروستكردنمان نه‌داوه، به‌ڵام وا ده‌بینین كاری تێدا ده‌كه‌ن و ئێسته له جێبه‌جێكردندایه.
زیاتر گوتى، "پێشتر ئێمه هۆشداریمان دا به لایه‌نى پێوه‌ندار له‌باره‌ی مه‌ترسیى ئه‌و كارگه‌ى چیمه‌نتۆیه له‌سه‌ر ته‌ندروستیى خه‌ڵك، كه‌چى ئێسته عه‌لوه‌ى هه‌ڵگرتنى سه‌وزه و میوه‌كه هه‌ر له به‌رده‌میدا دروست كراوه. بۆیه پسپۆڕه‌كه دووپاتی كرده‌وه "ئه‌وه مه‌ترسیى ئێجگار گه‌وره‌ى ژه‌هراویبوونى ئه‌و به‌روبوومانه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه تێیدا هه‌ڵده‌گیرێن".
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 100 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی دروست ده‌كرێت، 40%ى كاره‌كانی ته‌واو كراوه و ئیشكردن له‌سه‌رى به‌رده‌وامیى هه‌یه.
كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، پشتگیری بۆچوونی پسپۆڕه‌كه‌ی خۆراك ده‌كات و به"وشه"ـى گوت، ئه‌و عه‌لوه‌یه له نزمایى ته‌نیشت كارگه‌ى چیمه‌نتۆى تاسڵووجه دروست كراوه، چى دووكه‌ڵ و ژه‌هرى كارگه‌ى چیمه‌نتۆكه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و عه‌لوه‌یه‌دا دێته خواره‌وه و كێشه‌ى گه‌وره بۆ ئه‌و به‌روبوومانه دروست ده‌كات.
ئه‌حمه‌د كه خۆیشی هاوكات پسپۆڕى بوارى هه‌ڵگرتنى خۆراكه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "له ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وه‌مان ورووژاندووه و زۆر لایه‌نى پێوه‌ندارمان له‌سه‌ر ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و مه‌ترسییه شاراوه‌یه ده‌بێت ڕێگرى لێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئیشكردن له پڕۆژه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و ڕانه‌گیراوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له شارى سلێمانى هۆشدارى له دروستكردنى به‌نزینخانه‌یه‌ك درا له 70 مه‌تر سه‌رووى ئاوى سه‌رچنار له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى، كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌شێكى زۆرى دانیشتووانى شاره‌كه‌یه.
له به‌رانبه‌ردا عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى به"وشه"ـى راگه‌یاند، "پڕۆژه‌كه لاى ئێمه ڕه‌زامه‌ندیى ته‌واوى لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواى ئه‌وه ڕه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى هه‌میشه‌یى كراوه".
سلێمانى عه‌لوه‌یه‌كى تر‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه هه‌یه و له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 51 دۆنم زه‌وى دروست كراوه و له 182 به‌ش پێك هاتووه، بڕى 14 ملیۆن دۆلار له دروستكردنه‌كه‌یدا خه‌رج كراوه.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باس له‌وه ده‌كات كه یاداشتێكیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕى خۆراك و هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسیى ئه‌و عه‌لوه‌یه‌ى كه لاى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى تاسڵووجه دروست ده‌كرێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌كات كه "له ڕێى لیژنه پێوه‌نداره‌كانه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و له ئاستى مه‌ترسییه‌كه‌ى ده‌كۆڵینه‌وه و دواتر له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین".
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال