خوێنبەربوونی لووت هەرچەندە بە دەگمەن ڕوودەدات، بەڵام لە راستیدا دەبێت بە گرنگ وەریبگرن، کاتێك خوێنبەرەکانی ناو لووت دەپچرێن، لووت تووشی خوێنبەربوون دەبێت.
بە پێی زانیارییە پزیشکییەکان، هەڵامەت، هەستەوەری وەرزی و پیسبوونی ژینگە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خوێنبەربوونی لووتە.
بهلاتهوه ئاسایى بێت كه ڕەنگە هەندێك جار لەگەڵ پشمینێكی بەهێز خوێن لە لووتت بێتە خوارەوە، لێرەدا پێویست بە نیگەرانی ناكات كە بەهۆی وشكی ئەو هەوایەوە دروست دەبێت كە لە رێگەی لووتەوە هەڵدەمژرێت و دەبێتە هۆی وشكهەڵگەڕانی پەردەی ناسك و لینجی ناوەوەی لووت كە وا دەكات لوولە وردەكانی خوێن بەو هۆیەوە بتەقن و خوێن بێتە خوارەوە.
ئاگاداربه لە زۆر دووبارەبوونەوەی خوێنبهربوون له لووت، ئەو حاڵەتە رەنگە مەترسی دروست بكات لە رێگەی دروستبوونی كەمخوێنی بەتایبەتی لای ئەوانەی بەدەست كێشەی ساریژنەبوونی برینەكانیان دەناڵێنن و ئەوانەشی كە دەرمانی شلبوونەوەی خوێن دەخۆن، رەنگە حاڵەتەكە بەهۆی هەوكردنی كەڵێنەكانی لووت یان قورگەوە روو بدات یان لە
ئافرەتی دووگیان.
له مرۆڤدا زیاتر له منداڵان و به جۆریى یهكهم خانمان لە کاتی دووگیانیدا دووچاری کێشەی خوێنبەربوونی لووت دهبنهوه کە لەوانەیە زیان بە کۆرپەلە ناو سكى دایك بگەیەنێت.
وەک هەر بەشێکی دیکەی جەستە دەمارەکانی لووت لە کاتی دووگیانیدا پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوون.
وشکبوونەوەی لووت لە کاتی دووگیانیدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان کە زۆرجار ئەو وشکبوونەوەیە بە هۆی سەرما، هەستیاری یاخود نەخۆشییەوە ڕوودەدات.
لە کاتی دووگیانیدا پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە و ئەمەش وادەکات خوێن لە لووتەوە بێتە دەرەوە.
لە کاتی خوێنبەربوونی لووتدا خانمانی دووگیان پێویستە دەمیان بکەنەوە و پارچەیەک سەهۆڵ بخەنە سەر لووتیان و باشترە پاڵبکەون و قاچییان بەرزبکەنەوە.
خوێنبەربوونی لووت لە منداڵدایش لە تەمەنی 3 بۆ 10 ساڵیدا زۆرە، زۆربەی کات هۆکارەکەشی هەوای ووشک و گەرمە لەگەڵ پەنجە کردن بە لووتدا و بریندارکردنیەتی، بهتایبهتى لهم وهرزهماندا وهرزى هاوین.
له ئەگەر لە 5 خولەك زیاتر بەردەوام بوو ئەوە راستەوخۆ پێویست بەسەردانیكردنی پزیشك دەكات، كە رەنگە هەندێكجار پێویست بەنەشتەرگەری بچووك بكات بەتایبەتی ئەگەر خوێنبەربوونەكە لە خوێنبەرەكان بێت نەوەك خوێنهێنەر.
لەکاتی خوێنبەربوونی لووت پێویستە ئهم خڵانهى خوارهوه بهبێ كهم و كورتى جێ بهجێ بكهین:
1. پێویستە ئارام بین و دڵنیایی بدەینە منداڵەکەمان کە حاڵەتەکە ئاسانە و مەترسیدار نییە.
2. دەبێ سەری منداڵەکە کەمێک بۆ پێشەوە بچەمێنیتەوە یان ڕێک بێت بۆ لاى سهرهوه.
3. به هیچ شێوهیهك نابێ سەری منداڵەکە بۆ دواوە بچەمێنیتەوە چونکە لەوانەیە خوێن بچێتە قوڕگییەوە بۆ خوارەوە، لەبەر ئەوەی خوێنەکە تامی ناخۆشە دەبێتە هۆی ئێڵنجدان و کۆکە و ڕشانەوە، ئهمهیش منداڵهكه زیاتر دهترسێنێت و بارى دهروونى تێك دهدات.
4. بە هێواشی فشار بخرێته بەشە نەرمەکەی لووتی بۆ ماوەی 10 دهقه و ئهو كات به یهكجارى خوێنبهر بوونهكه ڕادهوهستێت.
5. دانانی سەھۆڵ لەسەر لووت و ڕوومەت، بە شێوەیەک کە سەھۆڵەکە لەناو خاولییەک یان پارچەیەک پەڕۆدابێت.
لهلایهكى ترهوه بەركەوتنی لووت بە هەر زەبرێك باوترین هۆكاری خوێنبەربوونی لووتە، زۆرجار شكانی لووتیشی لێ دەكەوێتەوە و بە درێژایی ژیانیش ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری و هەوكردنی لووت و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زوو سەرمابوون و تووشبوونی هەڵامەت و زۆر كێشەی تر بەدوای خۆی دا دەهێنێت.
بە ساڵاچوونیش دوور نین لهم حاڵهته و تهمهنیان كاریگەری زۆری هەیە لە تووشبوون بەم گرفتە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 تا 80 ساڵیدایە بە زۆری تووشی ئەو حاڵەتە دەبین و لەگەڵ ئەوەیش نیوەسەرئێشە بەرۆكیان بەرنادات.
بەركەوتن بە تیشكی ڕۆژ و هەوكردن و بەرزی پەستانی خوێن، زۆر هۆكاری تریش هەن، كە ئەم حاڵەتە دروست دەكەن، له كهسه تهمهنداره بهرزهكان.
باشترین چارەسەر بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونی لووت باس دەكەن و چارەسەرە سروشتییەكان بە باشترین ڕێ دەزانن، گرنگترین چارەسەریش بریتییە لە تێ كردنی دوو دڵۆپ خوێ و ئاو لە نێو هەر كونێكی لووت و نەجوڵاندنی سەر لە حاڵەتی بەرەو پشتەوە بەرز كردنەوەی بۆ ماوەی 20 خولەك. ئهمه له دێرزهمانهوه خهڵكی بهكاریان هێناوه و تا ئێستهیش توێژینهوه پزیشكییهكان به باشترین چارهسهری ههژمار دهكهن.