هاتوچۆ لەبارەی كڕینی ئۆتۆمبێل هۆشداری دەدات

:: AM:08:58:22/07/2018 ‌
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان چەند ڕێنوێنییەك بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێل دەكڕن كە ڕەچاوی چەند خاڵێك بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای كردووە، ژمارەی كیلۆمەتری ڕۆیشتووی ئۆتۆمبێل، یەكێكە لەو شتانەی كە پێویستە هەموو كەس پێش كڕینی هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو بیزانێت، چونكە دیاریكردنی كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكە یەكێكە لە پێوەرە هەرە گرنگەكان.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی دەدات هەندێك لە ئۆتۆمبێلەكان دەستكاری ماوەی ڕۆیشتنی كراوە، بۆ زانین و ئاشكراكردنی ئەم فێڵە دەتوانن بەهۆی چەند ڕێیەوە كیلۆمەتری ڕۆیشتووی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەكە بزانن.

هاتوچۆ ئاشكرای كردووە پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكەن هەموو ئۆتۆمبێلێك لە داشبۆردەكەیدا كۆمەڵێك ژمارە هەیە كە گێچی بەنزین و خێرایی و گەرمی و كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە، پشكنین بۆ ئەم بەشە بكە و دڵنیا ببەوە هیچ بورغویەك یان بەشێكی نەكرابێتەوە یان بەشێكی لەكار نەخرابێت، ئەگەر جۆرە گۆرانكاڕییەكت بەدی كرد، ئەوە بزانە دەستكاری كیلۆمەتری كراوە.

لە بەشێكی ڕێنوێنییەكان ئاشكرا كراوە، پشكنینی تایەكان ئەگەر ئۆتۆمبێلێك ژمارەی ڕۆیشتنی كیلۆمەترەكەی 4000 هەزار بوو، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تایەكانی لەوپەڕی باشی و نوێیدایە، بۆیە پێویستە قۆڵی گۆیەكان لە 1.5875 ملم كەمتر نەبێت.

 پێپێوەنانی بەنزین و ئیستۆپ لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، پشكنین بۆ پێی بەنزین و ئیستۆپ بكە، ئەگەر سەیرت كرد ئۆتۆمبێلەكە زۆر كەم ڕۆیشتووە، بەڵام پێی بەنزین و ئیستۆپەكە زیاتریان لێخوڕاوە، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆمەترەكەی كراوە. لە ڕێنوێنییەكان ئاشكرا كراوە.

لەبارەی ئاستی ڕۆیشتووی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێل هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری داوە، بەشێوەیەكی ئاسایی ساڵانە 19 هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت، لە حاڵەتێكیشدا تەمەنی ئۆتۆمبێلەكە پێنج ساڵ بوو، ئەوە پێویستە كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 95000 كلیۆمەتر بێت، ئەگەر هەستت بەجیاوازییەكی زۆر كرد، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆمەتری ڕۆیشتووی ئۆتۆمبێلەكە كراوە.



وشە - رامیار جەواد