زۆر میوە و سەوزە هەن بڕی زۆری مێروو و بهكتریایان لهسهر كۆ دهبێتهوه، بە خواردنیان مرۆڤ تووشی زۆر كێشهی تهندروستی دهبێتهوه، ساڵانه نزیكەی 48 ملیۆن كەس تووشی نەخۆشی دەبن، بەهۆی خۆراكی پیس بووەوە ، له خوارهوه ڕێیهكی ئاسان بۆ شۆردنهوهی میوه و سهوزه و پاككردنهوهیان دهخهینهڕوو.
*لەكاتی بەرهەمهێنانی میوەكان و پێگەشتنی سەوزەكاندا زۆركات ئاو بەكاردەهێنرێت بۆ پاككردنەوەیان لە بەكتریا و زیندەوەرە بچووكەكان، بەڵام بەكارهێنانی ئاو بۆ میوەكان چالاكی بەكتریا زیاتر دەكات و زیاتر گەشە دەكەن.
*پێویست ناكات بەرهەمە خۆماڵی و ئەندامییەكان بشۆردرێت، بەڵكو دەتوانرێت ئەو بەشەی پاك بكرێتەوە كە پیس بووە یان بە كەڵكی خواردن نایەت.
*بەكارهێنانی خهل زۆر گرنگە بۆ پاككردنەوەی میوەكان و لەناوبردنی بەكتریا.
زۆر پێكهاتە هەیە كە دەتوانرێت میوەكانی پێ پاك بكرێتەوە و یارمەتی لابردنی مێروو مێش دەدا، بەڵام باشترین پێكهاتە بۆ پاككردنەوەی میوەكان بەكارهێنا خەلی سپیە لەگەڵ ئاو ، تێكەڵكردنی ئەم دوو پێكهاتەیە بە ڕێژەی %98 توانای كوشتنی بەكتریایی هەیە وە ماددە كیمیایییەكان لهناو دەبات.
چۆن خەلی سپی بۆ شۆردنی میوەكان بەكاردەهێنرێت:
كاتێك سێوێك پاك دەكەینەوە یان ترێ یان تەماتە و زۆر بەرهەمی تر بە تایبەتی ئەو میوانەی پێستێكی لووسیان هەیە، پێویستە ئەم گیراوەیە بهكاربهێنرێت بۆ پاككردنەوەیان.
1: تێكەڵكردنی رێژەی 1.3 لە خەل و ئاو.
2: پاشان ئاوێتەكە بكەرە بوتڵێكی سپراوە, بۆ ئەوەی بەكارهێنانی ئاسانتر بێت .
3: پێویستە ئەو میوە و سەوزەیەی كە پاكی دەكەیتەوە, بەم گیراوەیە دڵنیا بیت لە تەڕبوونی هەموو بەشێكی میوەكە.
4: پاشان بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی 30 چركە و ئنجا میوەكان بە ئاو بشۆرەوە.
بۆ ئەوەی تامی ئەو خەلەی كە بەكاری دەهێنیت بۆ شۆردنەوەی میوەكان نەمێنێت، دەتوانرێت ئاوی سارد بەكاربهێنرێت، ئەم رێژەی تێكەڵكردنی ئاو خەلی سپیە بۆ شۆردنی قەڕنابیت، برۆكلی، پەتاتە، كاڵەك بەكاردەهێنرێت.