هه‌ویری ددان شۆردن یه‌كێكه له پێكهاته به‌ر بڵاوه‌كان و له هه‌موو ماڵێك بوونی هه‌یه، زۆركات خه‌ڵكی ته‌نیا بۆ ددان شۆردن به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام جیا له‌مه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر كێشه‌ی تریش به‌كارده‌هێنرێت، گرنگترینیان له‌ناوبردنی زیپكه‌یه، كه به یه‌كێك له چاره‌سه‌ر خێراكانی بنه‌بڕكردنی زیپكه‌ی ڕووخسار داده‌نرێت.
هه‌ویری ددان شۆردن دژه به‌كتریا و ڤایرۆسێكی به‌هێزه، زیپكه‌كانی ڕووخساریش له ئه‌نجامی هه‌وكردنی به‌كتریایی و ڤایرۆسییه‌وه دروست ده‌بن، ماده‌ی كیمیای منسول له پێكهاته‌ی هه‌ویری ددان هه‌یه، كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌ناوبردنی هه‌ر هه‌وكردنی به‌كتریا و ڤایرۆس.
پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ویری ددان به خێرایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زیپكه‌ی لێهاتووه له هه‌موو جۆره به‌كتریایه‌ك پاكی ده‌كاته‌وه و به ته‌واوی قه‌باره‌كه‌ی بچووك ده‌كاته‌وه و دواتر له‌ناوی ده‌بات.
ده‌توانن كه‌مێك هه‌ویری ددان له‌گه‌ڵ تۆزێك ئاوی سارد تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و ئه‌و شوێنه‌ی زیپكه‌ی لێهاتووه، به گیراوه‌ی هه‌ویری ددان و ئاوی سارد مه‌ساجی بۆ بكه‌ن و دواتر لێی بگه‌ڕێن ماوه‌ی 10 تا 15 خوله‌ك به شوێنه‌كه بمێنێته‌وه و ئنجا به ئاوی سارد بیشۆن.
https://www.wellnessbin.com/can-you-get-rid-of-blackheads-using-toothpaste/