به‌پێى ئه‌وه‌ى بڕیارى لێ دراوه" 30 ئه‌یلوولى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت و ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كۆتایى دێت. كۆتاهاتنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكدایه كه به سه‌تان پڕۆژه‌یاسا له دواى خۆیان جێ دههڵێن، فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌سیان له كاركردنى خۆیان ڕ‌ازى نین، به‌ڵام جارێكى تر كاندیدیان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى لێى ناڕازین ئاماده كردووه‌ته‌وه.
به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان پێیان وایه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان خراپترین په‌رله‌مان هه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مان به باشترین په‌رله‌مانى ده‌زانێت و یه‌كێتیش له‌وه نیگه‌رانه كه جگه له‌وه‌ى هاوبه‌ش بوون له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى تر، هیچ پڕۆژه‌یه‌كى ئه‌و حزبه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى گوت، هه‌موو خولێكى هه‌ڵبژێراوى په‌رله‌مان له سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ونه پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر، هیچ خولێكى په‌رله‌مانى به به‌راورد به‌و په‌رله‌مانه‌ى ئێسته هه‌یه پڕۆژه‌یاسای پێشكه‌ش نه‌كراوه، به‌ڵام هێشتا دوو گرنگترین پڕۆژه‌یاسا مابوو كه په‌سه‌ند بكرێن، ئه‌وانیش پڕۆژه‌یاسای چاكسازى و پڕۆژه‌یاساى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تین بۆ دابینكردنى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێویسته له‌و ماوه كه‌مه‌ى ماوه ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه تێپه‌ڕێ.
زیاتر ده‌ڵێت، له دواى كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هیچ پڕۆژه‌یه‌كى فراكسیۆنى یه‌كێتى په‌سه‌ند نه‌كراوه، جگه له‌و پڕۆژانه‌ى كه به هاوبه‌شى لیژنه‌كان كراوه، چونكه فراكسیۆن چه‌ند گه‌وره بێت، ناتوانێ به ته‌نیا پڕۆژه پێشكه‌ش بكات و عاقڵ ئه‌و فراكسیۆنهیه كه هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تر ده‌كات.
رێواس پێى وایه گرنگترین شانازى بۆ په‌رله‌مان، هه‌مواركردنه‌وه‌ى پێڕه‌وى ناوخۆكهیهتى و چیتر ئه‌و بیانووه‌ى نه‌هێشت كه په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى ته‌مبه‌ڵ ده‌ربكه‌وێ. وه‌ك ئه‌و گوتی "ئه‌و خوله‌ى دواتر دێن ده‌توانن چاودێرێكى زۆر كارا بن و حكوومه‌ت ڕێزیان لێ ده‌گرێ، چونكه له ڕابردوو حكوومه‌ت ڕێزى له په‌رله‌مان نه‌گرتووه".
بۆ ئه‌وه نموونه دێنێته‌وه به‌وه‌ی وه‌زیر نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان و به په‌رله‌مانتارى گوتووه نایه‌م و چى ده‌كه‌ى بیكه، زیاتر له 40 نموونه‌ى له‌و جۆره هه‌یه. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتیى ناڕازییه له كاره‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان و ده‌ڵێت، وه‌ك پێویست نه‌بووین.
یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه ژماره‌یه‌ك كورسیى په‌رله‌مانى هه‌بووه، پێى وایه، په‌رله‌مان كۆى ئه‌و پڕۆژه و كارانه‌ى نه‌خستووه‌ته به‌رنامه‌ى كارى كه پێوه‌ندى به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هاتنه ئاراى چاكسازییه‌وه هه‌بووه.
حاجى كاروان په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامی، بۆ "وشه" گوتى، له ته‌واوى ئه‌و ماوه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان بووین، هیچ ده‌ستكه‌وتێك نه‌بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان له ئێسته و له ڕابردوو نه‌یتوانى ڕۆڵى كاریگه‌رى خۆى ببینێ.
حاجى ده‌ڵێ "كۆی كاره‌كانى په‌رله‌مان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك نه‌بووه، چونكه له‌گه‌ڵ دروستبوونى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مان، ململانێیه‌كى ناته‌ندروست له په‌رله‌مان ده‌ستى پێ كرد و په‌رله‌مان كرابوو به سه‌نگه‌رى شه‌ڕى حزبه‌كان".
یه‌كگرتووى ئیسلامى گله‌یى له په‌رله‌مانى كوردستان و شێوازى كاری په‌رله‌مانیى هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌شدارى ده‌كه‌ن و چاویان له‌وه‌یشه كورسیى زۆرتر به ده‌ست بێنن. حاجى كاروان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، یه‌كگرتوو نایه‌وێ ببێت به هۆكارى ته‌نگژه له كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ماناى ئه‌وه نییه ده‌ستمان به كڵاومانهوه گرتبێت با نه‌یبات، چونكه شه‌ڕى چاكسازى ڕێى دووره. دووپاتیشی كرده‌وه "په‌رله‌مان هۆكار نه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".
لای خۆیه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مانیش هاوشێوه‌ى فراكسیۆنه‌كانى تر ده‌ڵێن، ڕێگریمان لێ كراوه پڕۆژه‌كانمان به باشى پێشكه‌ش بكه‌ین.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، په‌رله‌مان به ویستى ئێمه نه‌بووه و نه‌توانراوه خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكرێ. ئه‌و ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان كراوه به سه‌كۆیه‌ك بۆ ململانێ و لێدان له نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا سه‌ربارى تێكچوونى سازانى سیاسیی".
جه‌وهه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕاسته پارتى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى له په‌رله‌مان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك ده‌بوو فراكسیۆنێكى ترمان له‌گه‌ڵ بووایه و زۆرجاریش ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پڕۆژه‌كانى پارتى نه‌ده‌خسته به‌رنامه‌ى كاره‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه ڕێگر بوون له به‌رده‌ممان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ى شوێنى ڕق و ململانێى سیاسیی بوو، ئه‌وه‌نده شوێنى كارى كردارى په‌رله‌مانى نه‌بووه. ته‌نانه‌ت له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هاوئاهه‌نگى له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان تێكچووبوو".
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێچه‌وانه‌ى فراكسیۆنه‌كانى تر پێى وایه، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان باشترین بووه و له‌سه‌ر جێهێشتنى سه‌تان پڕۆژهیاسایش ده‌ڵێن، هه‌موو خولێكى په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه كاره‌كانى ته‌واو ده‌كات و پڕۆژه و بڕیارى ته‌واونه‌كراو جێده‌هێڵێت.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو "كاتێك ده‌ستبه‌كار بووین له په‌رله‌مان، 120 پڕۆژه‌ى خولى پێش خۆمان مابوو، بۆیه ئاساییه په‌رله‌مان هه‌ر جۆرێك كاره‌كانى ته‌واو بكات، به‌ڵام ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان جیاواز بوو له ده‌ستپێكى نوێى كارى په‌رله‌مانى بوو له كوردستان".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه پێشتر په‌رله‌مان وه‌ك ئامێرێك بووه به ده‌ست حزبه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌م خوله‌دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى نوێ په‌سه‌ند كران.
ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له 6/11/2013 ده‌ستبه‌كار بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، كاره‌كانى بۆ شه‌ش مانگ دوا خرا و له 30/4/ 2014 په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى كرد له كاتێكدا ده‌بوو له 6/ 11/2017 ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كۆتایى بێ.