ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارى نیو تایپێى تایوان به‌ربووه و به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س مردوون و 15 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ڕای گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نهۆمی حه‌وته‌می نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری نیو تایپێی تایوان گڕی گرتووه و به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س مردوون و 15ی تریش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌خۆشه‌كان هه‌وڵیان داوه له سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كانیان هه‌ڵسن و له باڵه‌خانه‌كه بێنه ده‌ره‌وه، هاوكات كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یش هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ڕزگاركردنی نه‌خۆشه‌كان داوه و گه‌یاندوویانه‌ته ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
ویلیا‌م لای سه‌رۆك وه‌زیرانی تایوان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه گوتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری پێویستی بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییان كردووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه.
پۆلیسی تایوان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه.
تسای ئینگ وێن سه‌رۆكی وڵاته‌كه دڵگرانی خۆی به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووه.
تایوان وڵاتێكی بچووكه له ڕۆژهه‌ڵاتی چینه و نزیكه‌ی 180 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره پایته‌خته‌كه‌ی تایپێیه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه داگیركراوه، ژماره‌ی دانیشتووانی 23.57 ملیۆن كه‌سه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووری ناسراوه.