كچێكی ئه‌مه‌ریكی به چه‌ك ته‌قه‌ی له خۆی كرد و ڕووخساری خۆی وێران كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكه‌كان ڕووخساری كه‌سێكی تریان پێوه كرد و ڕێكیان خسته‌وه.
كاتی ستابلفید كچێكی 21 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، خاوه‌ن ڕووخسارێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش بوو، به‌ڵام سێ ساڵ به‌ر له ئێسته به ڕووداوێكی سه‌یر هه‌وڵی خۆكوشتنی دا، به چه‌ك فیشه‌كێكی به خۆیه‌وه نا.
ئه‌م ڕووداوه كه بۆ خۆكوشتن بوو، نه‌بووه هۆی مردنی و ته‌نیا ڕووخساری وێران كرد، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به په‌شۆكاوی و ڕووخساری شێواوه‌وه هێشتییه‌وه.
دواتر پزیشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌شته‌رگه‌ریی گۆڕینی ڕووخساریان بۆ ئه‌نجام دا كه له مێژوودا ته‌نیا 40 جار ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له لایه‌ن پزیشكه شاره‌زاكانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كاتی نزیكه‌ی 30 سه‌عاتی پێ چوو، تا به ته‌واوی شه‌قیلگه، ده‌م، چاو، موو، چه‌ناگه، ڕوومه‌ت و هه‌موو به‌شه‌كانی تری ڕووخساریان بۆ ڕێك خست.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ڕووخساره نوێیه‌ی كاتی هی كچێكی مردووه كه پێش مردنی خۆبه‌خشانه پێی داوه و پزیشكه‌كانیش توانییان سوودی لێ وه‌رگرن.