له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی چه‌ند ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به عه‌باوه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ریكی بن و به سه‌ردان هاتبێتنه ناو عێراق.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پیاوێكه به ناوی "جاسم ئه‌سه‌دی" له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسیوه.
جاسم ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنانه ژنی ئه‌مه‌ریكین و به عه‌بای ڕه‌ش و درێژه‌وه ده‌ركه‌وتوون، شوێنه‌كه‌ش پارێزگای میسانی باشووری عێراقه.
ئه‌و ژنانه بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنه پیرۆز و كۆنه‌كان هاتوون و به‌و شێوه‌یه خۆیان پێچاوه‌ته‌وه، له یه‌كێك له وێنه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه، ژنێكیان لای "شه‌خس" گۆڕێكه‌وه وه‌ستاوه و له‌چكی له‌سه‌ر كردووه.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ژنانه وێنه‌ی تریشیان له ته‌نیشت شوێنی پیرۆز و مێژوویی و ئیسلامی ئه‌و ناوچه‌یه گرتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.