له زۆرینه‌ی چێشتخانه‌كان تاوه بوونی هه‌یه و زۆرجار خواردنه‌كانی پێ گه‌رم ده‌كرێته‌وه، یان خواردنی خێرای پێ ئاماده ده‌كرێ، به‌ڵام توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه هه‌ندێ جۆری تاوه زۆر مه‌ترسیدار و ژه‌هراوییه و ته‌ندروستی مرۆڤ تێكده‌دا و تووشی مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی ده‌كات.
ئه‌و تاوانه‌ی كه له ماده‌ی لاستیكی و ئاسنی ئاسایی دروستكراون، ژه‌هراوین و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ترشی بیرلۆروكتانیكیان تێدایه كه له جه‌سته‌ی مرۆڤیش بوونی هه‌یه، ئه‌م ترشه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون كاتێك سوور ده‌بێته‌وه و ژیانتان به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات.
یه‌كه‌م: تاوه‌ی دروستكراو له ئاسنی قورس و كوڵێنراو، بۆ دروستكردنی تاوه‌یه‌ك ته‌نیا گه‌رمكردنی ئاسنێكی ته‌نكمان پێویسته بۆ گؤرینی شێوازه‌كه‌ی، ئه‌مجۆره‌یان زۆر كاره‌ساته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسنه‌كه به ته‌واوی كوڵێنرا و تواوه‌یه‌وه، ئنجا له شێوه‌ی قالب تاوه‌ی پێ دروست كرا، ئه‌مه زۆر ته‌ندروست و بێ كێشه ده‌بێ.
دووه‌م: تاوه‌ی مس، مس یه‌كێكه له كانزا باشه‌كان و ده‌توانرێ به‌كاربهێنرێ بۆ دروستكردنی تاوه و هیچ زیانێكی نییه و ته‌ندروستی مرۆڤ تێك نادات و له دێر زه‌مانه‌وه‌یش مس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێنراوه.
سێیه‌م: شووشه، ده‌توانن له‌بری تاوه‌ی ئاسن و مس، تاوه‌ی شووشه‌یش به‌كاربهێنن، كه هیچ زیانێك و مه‌ترسییه‌كی نییه و هاوڕێی ژینگه‌یه و ژه‌هراوی نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشی فلافلۆریلۆكی تێدایه.
چواره‌م: پۆڵا، ئه‌و تاوانه‌ی له پۆڵا دروستكراون له هه‌موو جۆره‌كانی تر ته‌ندروست ترن، چونكه به‌رگه‌ی گه‌رمی زۆر ده‌گرێ و چێشتلێنان و خستنه سه‌ر ئاگری، به ئاسانی نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كارلێك له نێوان خۆراكی ناو تاوه‌كه و پۆڵا دروست ببێ، به‌مه‌یش بێ كێشه‌ترین و ته‌ندروسترینه.