بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى كه یه‌كێكه له میلیشیاكانى عێراق، رای گه‌یاند ئه‌و داوایه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ ناساندنى عه‌سائیب وه‌ك تیرۆریست پێشكه‌شى كردبوو، له‌لایه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاوه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
مه‌حموود ره‌بیعى گوته‌بێژى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
" بغداد الیوم" رای گه‌یاندووه، داواكه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ناساندنى میلیشیاى ئه‌هلى حه‌ق وه‌ك گرووپێكى تیرۆریستى له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
پێشتر حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و حزبوڵاى لبنانى خسته ناو لیستى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى دنیا، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ى عه‌سائیب باسى كردووه، ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م لیسته ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته به‌فه‌رمى هیچ لایه‌نێكى تر باسى ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند ده‌بێته‌وه. چونكه جیا له‌و تاوانكارییانه‌ى له ناوه‌وه‌ى عێراق ئه‌م لایه‌نه‌ى میلیشیاى حه‌شد ئه‌نجامى ده‌دات. پێشتر له سووریا و له لبنان سه‌ركرده‌ى عه‌سائیب هه‌ڕه‌شه‌ى ئاراسته‌ى ئیسرائیل كردووه.
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌كى دارایى پێ ده‌درێت.