لیمۆ یه‌كێكه له‌و میوه مزرانه‌ی ڕۆژانه زۆر به‌كاری ده‌هێنین زیاتر له وه‌رزی زستاندا زیاتره. له ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌ت و زۆر له خواردمه‌نییه‌كاندا به‌كاردێت و جگه له تام و چێژه‌كه‌ی سوودی زۆریشی هه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین (C).
یارمه‌تی نوێ بوونه‌وه‌ی خانه مردووه‌كانی پێست ده‌دات، پێست بریقه‌دار ده‌كات، به‌كتریای له‌ش له‌ناو ده‌بات، كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێ، بۆیه له كاتی ڕێجیم كردن‌دا پێویسته كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ ڕۆژانه بخورێته‌وه هه‌موو به‌یانییه‌ك لیمۆی فرێش بێت باشتره.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی سرووشتی به‌سووده بۆ هه‌رسكردن، بۆیه وا باشتره هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش نان خواردنی به‌یانیان به نیوو سه‌عات كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ بخورێته‌وه.
سووده‌كانی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی سارد:
- یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات له ماده زیانبه‌خشه‌كان و كێشه‌ی هه‌رسكردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
- دژی ئه‌نفلۆوه‌نزایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئاوی سارد له‌گه‌ڵ لیمۆ بخورێت ده‌تپارێزێت له تووشبوون به ئه‌نفلۆوه‌نزا.
- بۆ پاراستن له كێشه‌كانی چاو و به‌هێز كردنی چاو.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی دروست بوونی زیپكه و جوان كردنی پێست و ڕه‌ونه‌ق به پیست ده‌دات و چرچی كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له پێستداو كه‌م كردنه‌وه‌ی خاڵه ڕه‌شه‌كانی پێست.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری جوومگه‌كان.
- یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده ده‌دات و چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ده‌كات و ڕزگار بوون له غازاتی ناو سك و چاره‌سه‌ری سكچوون.
- ترشی زۆر له ماده زیان به‌خشه‌كانی جگه‌ر ده‌توێنێته‌وه، حاڵه‌تی تووش به مه‌لاریاش كه‌م ده‌كاته‌وه.
- چاره‌سه‌ری دڵ تێكه‌ڵهاتن و زه‌رداوی جگه‌ر ده‌كات كه ده‌بێته هۆی سه‌ر ئێشه و تینوبوون.
- كرداری هه‌رسكردن خێرا ده‌كات به‌تایبه‌تی له نانی به‌یانیادا ده‌بێته هۆی مژینی ماده به‌سووده‌كانی خۆراك بۆ له‌ش.
- چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و قه‌سه‌بات ده‌كات و كۆكه ده‌وه‌ستێنێ به باشترین چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و ھه‌ستیاری داده‌نرێت.
- بۆنی ناخۆشی ده‌م ناھێڵێت و ئازاری ددان كه‌م ده‌كاته‌وه و پوك به‌ھێز ده‌كات.
- دودڵی و ھیلاكی ناھێڵێت و مێشك ھێور ده‌كاته‌وه و ھێز و چالاكیت پێ ده‌به‌خشێ به درێژایی ڕۆژ.
- ده‌بێته ھۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێست و بڵاو بوونه‌وه‌ی به له‌شدا.