پەیامێك لە دەستەی مافی مرۆڤەوە

:: PM:06:08:18/08/2018 ‌
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە جەژنی قوربان و لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن، ئاژەڵ لە پێش چاوی منداڵ سەرنەبڕن.

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئاب/ ئۆگەستس، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پەیامێكدا ڕای گەیاند، جەژنی قوربان بۆنەیەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی گەورەیە بۆ نزیكبوونەوەی هاووڵاتییان و لابردنی ڕق و كینە كە سەرەتای ناخۆشییە، داواكاریین لە هاووڵاتییان ئەوەی پێوەستە بە قوربانیكردنەوە، پابەندی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان بن.

" پێویستە هاووڵاتییان لە قەسابخانەكان ئاژەڵ سەرببڕن و لەهەمانكاتیشدا بە بەرچاوی منداڵانەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن، چونكە كاریگەری دەرونی دروست دەكات" لە پەیامەكەی دەستەی مافی مرۆڤ هاتووە.

ڕۆژی سێشەم 21ی ئاب/ ئۆگەستس، وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری كراوە و لەم جەژنەدا موسڵمانان ئاژەڵ دەكەنە قوربانی و لە ھەرێمی كوردستانیش بە شێوەیەكی بەرچاو ئاژەڵ دەكرێتە قوربانی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم