ژمارەی تووشبوانی نەخۆشی ئایدز لە كوردستان ئاشكرا كرا

:: PM:09:54:18/08/2018 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە هەرێمی كوردستان 28 كەس هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن.

د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو كەسانەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە لە هەرێمی كوردستان 28 كەسن، لەو ڕێژەیەیش 15  نەخۆشیان لە هەولێرە و لە دهۆك 6 و لە سلێمانی 12 كەس توشبووی نەخۆشی ئایدزن، لە كۆی ئەو 12 كەسەی لە سلێمانین، تەنیا 7  نەخۆشیان لە سلێمانی دەژین ئەوانی تر لە دەرەوەی وڵاتن.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی گوتی، لەو 28 نەخۆشە 17 نەخۆشیان چارەسەر وەردەگرن ئەوانی تر پێویستیان بە چارەسەر نیە، تەنیا چاودێری دەكرێن و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

لەبارەی هۆكارەكارەنی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، د.خاڵس دەڵێت، توشبوون بەم نەخۆشییە لە ڕێی سێكس كردن لەگەڵ كەسێكی توشبوو بەو ڤایرۆسە و خوێنە بە تایبەتی ئەو كەسانەی مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن و دەرزییەك كە پیس بوبێت بە ڤایرۆسەكە زۆربەی ئەو كەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە دەگەڕێنەوە لە دوای پشكنین دەردەكەوێت هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن .

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشی دەكات، ئەو نەخۆشییە چارەسەری هەیە، بەڵام چارەسەرەكە بنبڕكەر نییە تەنیا بۆ كۆنترۆڵ كردنە، نەخۆشەكە بە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە دەتوانێت ژیانێكی ئاسایی بژی، بەڵام ڤایرۆسەكە بنبڕ ناكات.

ئایدز یان "AIDS" كە كورتكراوەیAcquired immune deficiency syndromeو وەرگێڕانی كوردییەكەی دەبێتە نەخۆشیی نوقسانی سیستمی بەرگریی لەش، لەو نەخۆشییەدا سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەبێت.

سلێمانی / لۆڤە محەمەد    



وشە - سه‌رخێڵ هاشم