له رێوڕه‌سمێكی ساڵانه‌ی به‌لجیكادا، هاووڵاتییان و هونه‌رمه‌ندان فه‌رشێكیان به دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش نه‌خشاند كه بۆ دروستكردنی ته‌نیا سوود له گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بینرا و به جوانترین شێوه دروستیان كرد.
له مه‌یدانی ناوه‌ندی شاری بروكسلی به‌لجیكا، ساڵانه فه‌رشی گوڵ دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش رێوڕه‌سمێكی كۆنه و له ساڵی 1971 ده‌ستیان به‌م كاره كردووه و بووه‌ته نه‌ریتێكی جیاوازی به‌لجیكییه‌كان.
بۆ دروستكردنی فه‌رشی ئه‌مساڵ، سوود له نیو ملیۆن گوڵ وه‌رگیرا، كه قه‌باره‌ی فه‌رشه‌كه هێنده گه‌وره بوو، هه‌زار و 800 مه‌تر چوارگۆشه‌ی مه‌یدانه‌كه‌ی داگیر كرد.
ئه‌م رێوڕه‌سمه هه‌موو ساڵێك دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ته‌واوی خه‌ڵك به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌تا پێیان بكرێت ئیش له دروستكردنی فه‌رشه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، مه‌رجیش نییه ته‌نیا كه‌سی تایبه‌ت ئه‌م كاره بكات، ته‌نانه‌ت گه‌شتیارانیش ده‌توانن ده‌ست به دانانی گوڵ له شوێنه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه، فه‌رشه گوڵداره‌كه‌ی ئه‌م جاره، له نه‌خشێك پێك هاتووه كه تایبه‌ته به كه‌له‌پوور و مێژووی مه‌كسیكییه‌كان.