مەكیاج لە برێك پێكهاتەی كیمیایی و زەیتی دەستكرد دروست دەكرێ، بەكارهێنانی مەكیاج بە درێژای رۆژ و مانەوەی بۆ كاتێكی دیاریكراو دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەكانی پێست و زیان گەیاندن بە شانەكانی پێست، زۆر پێكهاتە هەن بۆ لێكردنەوەی مەكیاج، بەڵام هیچیان وەكو ئەو پێكهاتە و چارەسەر سروشتییانە باش نین.
یەكەم: شیر، لابەكارهێنانی شیر زۆر گرنگە بۆ باشتركردنی پێست بەتایبەتی بۆ لێكردنەوەی مەكیاج باشترە بە پارچە لۆكەیەك پێستت بە شیر تەڕ بكەیت و بۆ ئەوەی مەكیاجەكە لێببێتەوە پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.
دووەم: ماست، ماست لە پێكهاتەی شیرە و دەتوانرێت بۆ لێكردنەوەی مەكیاج بەكاربهێرێت، كەمێك ماست بۆ ماوەی دوو خولەك بۆ پێستت بەكاربهێنە پاشان بە لۆكەیەك بیسڕەوە، ئنجا بە ئاوی سارد بیشۆ.
سێیەم: زەیتی زەیتوون، گرنگە بۆ لێكردنەوەی مەكیاج تەنیا بە چەند دڵۆپێك زەیتی زەیتوون پێستت بسڕەوە بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەی مەكیاجەكە لێببێتەوە و دواتر بە كلێنسێك دووبارە پێستت بسڕەوە، بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون شێداری بەپێست دەدات و ڕێ لە وشكبوونەوەی دەگرێت.
چوارەم: زەیتی گوێز هیند، بەكارهێنانی زەیتی گوێزهیند دوو سوودی گرنگی هەیە یەكەم بۆنێكی تایبەت بە پێست دەدات و بەشێوەیەكی خێراتر بەكتریا دەكوژێت، بەهەمانشێوەی زەیتی زەیتوون، زەیتی گوێز هیند بۆ شێداری پێستە ئەو نەك تەنیا مەكیاج لادەبات، بەڵكو شێداری بەپێست دەدات و ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت.