لە ڕێی كەركووك ڕووداوێكی مەترسیدار ڕووی دا

:: PM:04:16:19/08/2018 ‌
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە یەكەم ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێی كەركووك تۆمار كرا، ئەوەیش دوابەدوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێی نیوان هەولێر و كەركووك كرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئاب، ئۆگەستس، فازڵ حاجی بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڤیدیۆی ڕووداوێكی بڵاو كردەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا بە یەكجار لە چوار هاووڵاتیی داوە كە ئەندامی یەك خێزانن.

فازڵ حاجی لەبارەی ڕووداوەكەوە نووسیویەتی، یەكەم قوربانی ڕێی نێوان هەولێر و كەركووك تۆمار كرا كە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك چوار ڕیانی قوشتەپە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كە لەلایەن مێر منداڵێكەوە شۆفێری دەكرا لە چوار هاووڵاتیی داوە.

حاجی گوتی، لەكاتی پەڕینەوەی هاووڵاتییەكان لە شەقامەكەدا ڕووداوەكە ڕووی داوە و ئەو كەسەیشی شۆفێری كردووە مۆڵەتی نەبووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ڕێی نێوان هەولێر و كەركووك كرایەوە دوای ئەوەی لەكاتی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستە داخرابوو.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم