به‌مدواییه تیۆرێك زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و مرۆڤانه‌ی خوێنیان نێگه‌تیڤه واته له‌جیاتی بۆ نموونه O+ یان گرووپه‌كانی تری خوێن O یان B- ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌ساره‌ی زه‌وی نین و نه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانن، چونكه هه‌ڵگرانی ئه‌مجۆره خوێنه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان تێدایه كه هاوشێوه نییه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤه‌كان به گشتی.
له ڕووی پزیشكییه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ خوێنی ناقس یان نێگه‌تیڤ كه پێی ده‌گوترێ هۆكاری ریزوس، ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكاره له
خوێن نه‌بێ ئه‌وا خوێنت نێگه‌تیڤ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێ ئه‌وا ئه‌رێنی ده‌بێ، زۆرینه‌ی ڕه‌های مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌و هۆكاره له خوێنیان هه‌یه و خوێنیان ئه‌رێنییه. به‌گشتی 15% خه‌ڵك له جیهان خوێنیان نێگه‌تیڤه.
هه‌ڵگرانی ئه‌مجۆره خوێنه به‌تایبه‌ت له ئافره‌تان ناتوانن منداڵ بخه‌نه‌وه، چونكه جه‌سته و سیسته‌می به‌رگری منداڵ به ته‌نێكی نامۆ ده‌زانێ و به‌ر له‌وه‌ی له‌دایك ببێ هه‌ر له سكی دایكییه‌وه له‌ناوی ده‌بات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری هه‌ڵگرانی ئه‌مجۆره خوێنه، بۆیه شاره‌زایان وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه، كه كه‌متر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، به تایبه‌ت نه‌خۆشییه درمه‌كان.
شاره‌زایان و پسپۆران له‌باره‌ی ئه‌و تیۆره‌ی گوایه هه‌ڵگرانی خوێنی نێگه‌تیڤ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی هاتوون لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان كرد و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه جیناتی هه‌ڵگرانی ئه‌مجۆره خوێنه هاوشێوه‌ی جیناتی مرۆڤی ئاساییه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و هۆكاره‌یش دێته‌وه پێشیان كه بۆچی خوێنیان نێگه‌تیڤ ده‌بێ.
به‌شێك له زانایان له‌و بڕوایه‌دان، كه هه‌ڵگرانی ئه‌مجۆره خوێن ڕاسته‌وخۆ له هه‌ساره‌ی تره‌وه نه‌هاتوون، به‌ڵكوو له ئه‌نجامی هاوسه‌رگیری مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌كانی گه‌ردوون هاتوونه‌ته دنیا و ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته بوونی بوونه‌وه‌ره‌كان له گه‌ردوون یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م پرسه به هه‌ڵوسراوی ماوه‌ته‌وه و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.