زۆر منداڵ هەن، لە سەرەتای فێربوونەوە شێوازی دانیشتنیان جیاوازە لەگەڵ كەسانی ئاسایی و هاوشێوەی پیتی W و لەسەر سمتیان دادەنیشن، بەشێوەیەكی گشتی ئەم شێوە دانیشتنە زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت بە شێوەیەكی خێرا زیانەكانی دەرناكەوێت بەڵام لە داهاتوودا زیان بە تەندروستی و شێوەی ئێسك و ماسوولكەكان دەگەیەنێت.
یەكەم: سووڕانی جومگەی سمت بەشیوەیەكی سنووردار، چونكە بڕێكی زۆر فشار لەسەر ئەژنۆ و سمت دروست دەبێت و لە ئەنجامدا ئەژنۆ و سمت لەسەر ئەم شێوە دانیشتنە رادێت، بەهۆی سنوورداركردنی جومگەی سمتەوە دانیشتنی ئاسایی منداڵ قورس دەبێ و وا دەكات قاچەكانی لەپێش سمتی درێژ بكاتەوە.
دووەم: دەبێتە هۆی خواربوونی قاچ، دانیشتن بەشێوەی پیتی W دەبێتە هۆی خواربوونی قاچی منداڵ لە داهاتوودا بەشێوەیەك قاچی ڕووە و دەرەوە دەبێت، چونكە جومگەی ئەژنۆ و كڵاوەی ئەژنۆیشی دەسووڕێت.
سێیەم: تووندبوونی ماسوولكە، ئەم تووندبوونەوەیە وا لە ماسوولكەكانی سمت دەكات كە منداڵ توانایی وەستانی نەبێت لەسەر یەك قاچ و دەبێتە هۆی زوو هیلاك بوونی منداڵەكە.
چوارەم:سووڕانی ئێسك، ئەم شێوە دانیشتنە دەبێتە هۆی سووڕانی ئێسك، ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ منداڵەكەت بەم شێوەیە دابنیشێت.
پێنجەم: زیان بەدەمار دەگەیەنێت و ڕێ لە جوڵە دەگرێت، بە درێژایی رۆژ ئەم شێوە دانیشتنە مەترسیدارە، چونكە وا لە دەمارەكان دەكات كە تووشی رەقبوون ببن و ڕێ لە جوڵەی منداڵەكە دەگرێت، تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی ڕێگریكردن لە جوڵانەوەی قەدی منداڵ لەكاتی زیادبوونی تەمەنی.