ژن و پیاوانی ژاپۆن تەنیان

:: AM:11:10:11/12/2016 ‌

زۆرن ئەو وڵاتانەی بە دەست زۆریی ژمارەی دانیشتووانەوە دەناڵێنن و بۆ ئەمەش لە پلانیاندا هەیە، هەوڵی كەمكردنەوەی رێژەی هاوسەرگیری بدەن بۆ ئەوەی ئاستی منداڵخستنەوە داببەزێنن، بەڵام هەندێك لە وڵاتانی تری وەك ژاپۆنیش بە پێچەوانەوە رێژەكە تێیاندا لە كەمبوونەوەدایە.

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكان، %69ی پیاوان و %59ی ژنانی ژاپۆن، هاوسەریان نییە و لە هیچ پێوەندییەكی ئەڤیندارانەشدا نین.

هاوكات لە ئێستەدا ژاپۆن، بە یەكەم وڵات دادەنرێت لەوەی كە كەمترین رێژەی لە دایكبوونی تێدایە، بە شێوەیەك كە لە ئامارەكانی پێنج ساڵی رابردوودا، لەسەر ئاستی هەر هەزار كەسێك، تەنیا 8.4 منداڵ دروست كراون.

بەڵام لە راپرسی و توێژینەوەكاندا ئەوەش دەركەوتووە، كە %80ی هاووڵاتییانی سەڵتی دانیشتووی ئەو وڵاتە، ئارەزوویان لە هاوسەرگیرییە و دەیانەوێت ئەنجامی بدەن، بەڵام بە هۆكاری جیاجیا هێشتاش هەر سەڵتن.

رووپێوییە كۆمەڵایەتییەكان ئەوە دەردەخەن، كە كەمبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیری لە وڵاتەكەدا، پێشبینی ئەوەی لێ دەكرێت كە تا ساڵی 2060 ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە 127 ملیۆن كەسەوە كەم بكاتەوە بۆ 87 ملیۆن كەس.

سەرچاوە: rt


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی