پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ"، دوای ئه‌وه‌ی میوانداری ده‌كرێت له به‌رنامه‌ی "حه‌مه شا" له كه‌ناڵی ئاسمانی نێت تیڤی، پرسیارێكی له‌سه‌ر یاجان شاجوانی سلێمانی ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێته‌وه و ئه‌ویش ڕای ده‌گه‌ینێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌زناكات پرسیاری له باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه لێ بكرێت.
ساز ئاسۆ، له به‌شێكی ڤیدیۆكه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "من پشتگیری ھه‌موو ئافره‌تێك ده‌كه‌م و حه‌ز ناكه‌م ناخۆشیم له‌گه‌ڵ كه‌س ھه‌بێت، بۆیه كه به‌شداری به‌نامه‌كه‌م كرد پێتانم گوت له باره‌ی یارجانه‌وه كه كێشه له نێوانمان هه‌یه پرسیار مه‌كه‌ن".
تائێسته به ته‌واوی ڕوون نییه بۆچی ساز ئاسۆ كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یارجانی شاجوانی فه‌رمی سلێمانی هه‌یه و هه‌ندێك جار دژیایه‌تییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته هێرش كردنه سه‌ری.
ساز ئاسۆ، له دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت، ماوه‌یه‌كیش به‌ر له ئێسته دوای سه‌ردانی كردنی بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێك بڵاو كرده‌وه به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه كه ئه‌و كه‌سه كێیه.
ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.