خانمه پێشكه‌شكار ئه‌ژین ئازاد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له دایكبوونییه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و په‌یامێكی له‌سه‌ر نووسیوه.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات و دواتریش كه‌ناڵی خه‌ندان ئه‌ژین ئازاد، ئێسته له وه‌رزی نوێی "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" پڕۆگرام پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له دایكبوونییه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی:"ئه‌مڕۆی ڕۆژی بوونم، ده‌كه‌مه ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌كی نوێی ته‌مه‌ن و ژیانم و له مۆمێكه‌وه له‌ڕێی ڕژدی هه‌وڵ و كۆششه‌كانم چرایه‌كی گه‌ش بۆ ئاینده و دواڕۆژم هه‌ڵده‌كه‌م، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌ون و ئاواته‌كانم زیاتر ده‌گه‌شێنمه‌وه و وه‌ك مه‌شخه‌ڵێك بڵێسه‌ی دێ و ڕووناكی و ڕۆشنایی ژیان به‌ده‌ستدێنم".
ئه‌ژین دوای ئه‌وه وازی له كه‌ناڵی خه‌ندان هێنا كه كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگ و كولتوورییه‌كانی ڕاگرت هاوكات ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كاری مۆدێل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كرد.