به‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، پێشبینى ده‌كرێت شارى سلێمانى له هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌موو شتێك بیبه‌ستێت.
ئه‌ژى چه‌تۆ به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى مانه‌وه‌ى ئه‌م بارسته هه‌وا سارده‌ى له سیبریا ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردوه پێشبینى ده‌كرێت شارى سلێمانى پله‌كانى گه‌رما زۆر دابه‌زێت.
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: شارى سلێمانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى له قه‌د چیایه ، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌پۆڵه بارسته شێ‌دار و پڕ باراناویه‌ى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست هه‌ڵى كردۆته سه‌ر شاره‌كه پێشبینى ده‌كرێت پله‌كانى گه‌رما زۆر دابه‌زێت.
ده‌زگه‌ى كه‌شناسیى جیهانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێوه‌رى ساردى بۆ شارى سلێمانى پێشبینى ده‌كرێت له ڕۆژانى شه‌مه و یه‌كشه‌مه پله‌كانى گه‌رما بۆ خوار -10 بۆ -11 پله ژێر سفر دابه‌زێت.
به‌وهۆیشه‌ه‌وه بێت ئاوى ماڵان و سیسته‌مى بۆرى گواستنه‌وه‌ى ئاو سه‌رجه‌مى بیه‌ستێت و تا نزیكه نیوه‌ڕۆ شارى سلێمانى بێ ئاو بێت.
پارساڵ نزمترین پله‌ى گه‌رما له هه‌ردوو ناوچه‌ى كانى ماسى بوو به -13 پله ، هه‌روه‌ها ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى و به‌دیارى كراوى حاجى ئۆمه‌ران به -16 پله‌ى ژێر سفر.
هه‌ولێر/ رامیار جه‌واد