حكوومه‌ت و فڕاكسۆنه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

:: PM:07:53:12/12/2016 ‌

له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه‌.

په‌رله‌مانتارێكى عێراق له‌ فڕاكسۆنه‌ كوردییه‌كان كه‌ ئاماده‌نه‌بوو ناوى بهێندرێت به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ داوه‌تنامه‌یه‌كمان له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ هاتووه‌، به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پرسى بودجه‌ى عێراق و دیارى كردنى خاڵى لاواز و به‌هێزى بودجه‌ بۆ كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراى كرد كه‌ سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كان و ئه‌ندامانى لیژنه‌كانى دارایى و یاسایى و نه‌وت و ئاسایشى بانگێشت كراون كه‌ ئاماده‌ بن.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئاشكراى كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشكى كورد له‌ بودجه‌ى عێراق ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 پێكهاتوه‌ له‌ بڕى 79 تریلیۆن دینار ڕێژه‌ى له‌ %17 بۆ كورد به‌ مه‌رجێك دیارى كراوه‌ كه‌ پشكى كۆمپانیاكان و داهاتى گومرگه‌كان لێبهێندرێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌و هۆیشه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان 513 ملیۆن دۆلارى بۆ ده‌نێردێت به‌بێ ده‌رهێنان  خه‌رجى كۆمپانیاكانى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و گومرگه‌كان.

هه‌ولێر/ رامیار جه‌واد  


وشە - كوردۆ شابان