دوای كیكی، چالێنجێكی نوێ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی ترس و تۆقینی ئه‌و كه‌سانه‌ی چالێنجه‌كه‌یان تێدا تاقی ده‌كرێته‌وه.
چالێنجی شاردنه‌وه نوێترین چالاكی ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه بیرۆكه‌كه‌ی له ترسان و شاردنه‌وه‌ی كه‌سێك پێك دێت و زۆر جار بووه‌ته هۆی ڕوودانی حاڵه‌تی ناخۆش له‌ناو هاووڵاتیاندا.
له‌م چالێنجه‌دا، كۆمه‌ڵه كه‌سێك كۆده‌بنه‌وه و ڤیدیۆی هاوڕێیه‌كیان ده‌كه‌ن، گوایه بۆ گاڵته ده‌یشارنه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ر به‌ڕاست ئه‌و كه‌سه دیار نه‌ماوه و ناتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه، ناشی بینن.
بۆ سه‌لماندنی كاره‌كه‌شیان، وێنه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ده‌گرن، كه پێشانی یه‌كتری ده‌ده‌نه‌وه و كه‌سی شاراوه‌ش وێنه‌كه ده‌بینێ، ده‌بینێت خۆی تێدا نییه و به‌مه‌ش تووشی ترس و تۆقین ده‌بێت.
ئه‌م چالێنجه زۆربه‌ی جاره‌كان له منداڵ یان كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا تاقی كراوه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی ترساندنیان، هه‌ندێكیشیان كاردانه‌وه‌ی كۆمیدی و سه‌یریان پێشان داوه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه ئێسته ئه‌و چالێنجه به "invisible spell prank" ناسراوه و ڕۆژانه ده‌یان كه‌س تاقی ده‌كه‌نه‌وه و ڤیدیۆكانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن: